رووداو- دهۆك
هونەرمەند نازدار جزیری، كە هەموو ساڵێك بەشداری لە ئاهەنگەكانی نەورۆز لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەكات، دەڵێت ئەمساڵیش بەشداری دەكات، بەڵام مەرجی هەیە.
هونەرمەندان بۆ بەشداری لە ئاهەنگەكانی نەورۆز بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوون و بەشێكیان پێیانوایە لە كاتێكدا پێشمەرگە لە شەڕدایە و شەهید دەبن، نابێت هیچ ئاهەنگێك ساز بكەن، بەڵام بەشێكیان دەڵێن دەبێ ئاهەنگ بكەن و داهاتی ئاهەنگەكانیان بدەن بە ئاوارە و كەسوكاری شەهیدانی شەڕی داعش.
نازدار جزیری لە بەرەی ئەو هونەرمەندانەیە كە بە نیاز نین بەشداری ئاهەنگی نەورۆز بكەن، بەڵام بە (رووداو)ی گوت "ئەگەر ئاهەنگێك لەبەرەكانی شەڕ بۆ پێشمەرگە ساز بكرێت، ئامادەم بەبێ بەرامبەر بەشداری تێدا بكەم".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ