شاکیرا بەهۆی نەخۆشکەوتنی کۆنسێرتەکەی لە پێرو هەڵوەشاندەوە

17-02-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن شاکیرا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شاکیرا، گۆرانیبێژی کۆلۆمبیایی، بەهۆی نەخۆشکەوتنی و مانەوەی لە نەخۆشخانە، کۆنسێرتێکی هەوڵوەشاندەوە کە بڕیاربوو لە لیمای پایتەختی پێرو سازی بکات.
 
شاکیرا، لە هەژمارە تایبەتەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویکردەوە، لە نەخۆشخانەیە و پزیشکەکان پێیانگوتووە، تەندروستیی رێگەی پێنادات کۆنسێرتەکەی سازبکات.
 
گوتیشی، ئەو خەمبارە کە ناتوانێت بچێتە سەر شانۆ، بۆ دیداری لەگەڵ جەماوەرەکەی لە پێروی خۆشەویست زۆر بەپەرۆش بوو.
 
هەوادارانی ئەو هونەرمەندە بە پەرۆش بوون بۆ دۆخی تەندروستیی ئەو هونەرمەندە و بەشێکیان لە بەردەم نەخۆشخانە ئامادەبوون.
 
شاکیرا رۆژی هەینی 15ـی شوباتی 2025 گەیشتە پێرو، بە مەبەستی سازکردنی کۆنسێرتەکەی کە بڕیاربوو دوێنێ یەکشەممە و ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبچێت.
 
پیرۆ دووەم وێستگەی گەشتە هونەرییەکەی ئەو هونەرمەندە بوو، لە دوای وێستگەی بەڕازیل کە دوو کۆنسێرتی تێیدا پێشکێشکرد.
 
شاکیرا پێشتر رایگەیاندبوو، بۆ گەشتە هونەرییەکەی، رۆژانە 14 کاژێر راهێنان و ئامادەکاری کردووە.
 
گەشتە هونەرییەکە بەناوی "Las Mujeres Ya No Lloran"یە و لە یەکەم وێستگەی گەشتەکەدا، زیاتر لە 30 کۆنسێرت لە ئەرجەنتین، چیلی، کۆلۆمبیا، مەکسیک، پێرو و ئەمریکای باکوور سازدەکات. کۆنسێرتەکەی بەڕازیل، لە 11ـی شوباتی 2025 لە شاری ریو دی جانێرۆ بەڕێوەچوو.
 

شاکیرا لە دوایین کۆنسیرتی لە بەڕازیل

ئەو هونەرمەندە جیهانییە پێشتر لە پۆستێکی ئینستگرامدا بڵاویکردەوە، بۆ گەشتە هونەرییەکەی، رۆژانە 14 کاژێر راهێنان و ئامادەکاری کردووە.
 
ئامانجی گەشتە هونەرییەکە زیاتر ناساندنی ئەلبوومی نوێی شاکیرایە کە بەناوی "Live Nation"یە و براوەی خەڵاتی گرامییە. 
 
گەشتە هونەرییەکە لەلایەن کۆمپانیای "Live Nation" رێکخراوە و دەبێتە یەکەم گەشتی ئەو گۆرانیبێژە، دوای گەشتی "El Dorado"ـە کە لە 2017-2018 بەڕێوەچوو.
 
پێشتر شاکیرا شوێن و وادەی بەڕێوەچوونی بەشێک لە کۆنسێرتەکانی راگەیاندبوو، بەڵام بەهۆی پێشوازیی هەوادارانی لە کۆنسێرتەکان، بۆ شوێنی فراونتر گواسترانەوە.
 
کۆنسێرتەکانی گەشتە هونەرییەکە لە ئەمریکای باکوور، لە 13ـی ئایاری 2025 لە شاری شارڵۆتی ئەمریکا دەستپێدەکات، دواتر لە تورونتۆ، بۆستن، مەیامی و لاس ڤێگەس بەردەوام دەبێت و لە 26ـی هەمان مانگ کۆنسێرتێکی تایبەت لە نیویۆرک پێشکێش دەکات.
 
شاکیرا، دوایین کۆنسێرتی لە قۆناخی یەکەمی گەشتە هونەرییەکەی لە 30ـی حوزەیرانی 2025 لە سان فرانسیسکۆی ئەمریکا پێشکێش دەکات، دواتر قۆناخی دووەمی گەشتەکەی رادەگەیێنێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەمای رووسی لە فێستیڤاڵی بابل

بە سەمای رووسی و گۆرانیی عێراقی کۆتایی بە فێستیڤاڵی بابل هات

لە دوایین شەوی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بابل بۆ رۆشنبیری و هونەر، گەوهەرەکەی میزۆپۆتامیا و رووحی سەما سووڕاوەکان و تەنوورە و جلوبەرگی ئاڵ و واڵای رووسەکان، ئاوێزانی یەکتر بوون و دیمەنێکی پڕ لە وزە و جوانییان خووڵقاند.