رووداو دیجیتاڵ
جیرارد پیکێ، بەرگریکەری پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، دوای دوو ساڵ لە جیابوونەوە لە شاکیرا، ئەو گۆرانیبێژە کۆڵۆمبییەی بەدرۆزن ناوبرد و دووپاتیکردەوە، تاوەکو ئێستا پەیوەندی نێوانیان کێشەی زۆری تێدایە.
پیکێ و شاکیرا، نزیکەی دە ساڵ پێکەوە پەیوەندییان هەبوو و بەیەکەوە دەژیان و دوو کوڕیان بەناوی میلان و ساشا هەیە. ساڵی 2022 پەیوەندی نێوانیان بەهۆی ناپاکیی پیکێوە کۆتاییهات.
پیکێ کە لە ماوەی رابردوودا هیچ قسەیەکی لەبارەی پەیوەندی و هۆکاری جیابوونەوەی خۆی لە شاکیرا نەکردووە، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی 'کۆرێری دێلۆ سپۆرت'ی ئیسپانی دەڵێ، "من هەموو کات ئارام بووم و بەئارامییەوە تەماشای دۆخەکەم کردووە و مامەڵەم لەگەڵ رووداوەکاندا کردووە".
ئەو بەرگریکەرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەبارەی جیابوونەوەی لە شاکیرا، بەبێ ناوهێنانی دەڵێ، "لە رووداوەکانی پەیوەست بەمن و ئەو، راستییەکانی وەکخۆی نەگوت، هەرچەندە من ناتوانم کۆنترۆڵی ئەوەبکەم کە دەڵک دەیڵێت یان لە میدیاکان بڵاودەکرێنەوە، بەڵام گرنگترین شت بۆ من ئەوەیە کە ئێستا دایباب و هاوڕێ و ئەو کەسانە لەچواردەرمن کە بەڕاستی من دەناسن".
پیکێ، دەڵێ لەوە تێدەگەم کە خەڵک سەربەخۆ بۆچوونی خۆیان دروستدەکەن و ئەوەش بەشێکە لە ئازادی، بەڵام "هەمووان ئەوە دەڵێن کە دەیانەوێت، لە کاتێکدا لە کۆتاییدا زۆرینەی کات راستییەکان وەکخۆیان ناگوترێن".
ساڵی 2022 پەیوەندی نێوان شاکیرا و پیکێ کۆتایهات، پاشئەوەی شاکیرا، پیکێی تۆمەتبارکرد بە پەیوەندیدانان لەگەڵ خانمێک بەناوی کلارا چیا مارتی.
پیکێ پاش ماوەیەک لە جیابوونەوە لە شاکیرا، لە چەند بۆنەیەکی تایبەتدا لەگەڵ کلارادا دەرکەوت، بەڵام هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی پەیوەندییەکەوە نەدا.
شاکیرا لە دوای جیابوونەوە لە پیکێ، جارێکی دیکە لەگەڵ دوو کوڕەکەیدا گەڕایەوە ئەمریکا و ژیانی لە ئیسپانیا بەجێهێشت و لە چەند گۆرانی و کلیپێکیشدا کە بەپێی میدیاکان روو لە پیکێیە، باسی لە ناپاکی و دەستخەرۆکردنی خۆی کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ