رووداو دیجیتاڵ
لە سەندرلاندی باکووری رۆژهەڵاتی بەریتانیا، بە پێشانگەیەکی فۆتۆگرافی و بەڵگەفیلمێک لەبارەی قوربانیانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، ساڵیادی ئەو کارەساتە کرایەوە.
پێشانگەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 16-3-2022 لە هۆڵی پۆپ رەکس کرایەوە، جگە لە وێنەکانی لەبارەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، بەشێکیشی لەبارەی عێراق و سووریا بوون و گوزارشت لە شەڕ و ئاوارەبوون بەهۆی شەڕی داعشەوە دەکەن.
ئەم چالاکییە لەلایەن دوو رۆژنامەڤانی دانیشتووی بەریتانیا ئاکۆ ئیسماعیل و شاهۆ عەبدولقادر بە هاوکاری رێکخراوی سکیم ستۆن سازکرا.
جگە لە پێشانگە فۆتۆگرافییەکە، بەڵگەفیلمێک بەناوی 'بۆنی سێو' لەبارەی رزگاربوویەکی کارەستای کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا.
ئەم بەرهەمە کارێکی هاوبەشی ئاکۆ ئیسماعیل و شاهۆ عەبدولقادرە و لە دەرهێنانی کلێر وێبستەرە، کاری میوزیکی لەلایەن رزگار حەمە رەوفەوە بۆ کراوە و لە هەڵەبجە و بەریتانیا وێنەی گیراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ