رەین کۆنسێرتێکی لە هۆنگ کۆنگ سازکرد

15-07-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن رەین بەحرەین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رەین، گۆرانیبێژی کۆری، لە چوارچێوەی پێشانگەی "AsiaWorld-Expo" لە هۆنگ کۆنگ، کۆنسێرتێکی سازکرد کە بەشێکە لە گەشتە هونەرییەکەی لە 2024.
 
ئەو گۆرانیبێژە گوڵبژێرێک لە گۆرانییەکانی پێشکێشکرد، بەناوبانگترینیان گۆرانیی "Rainism" و"Love Song" بوو.
 
گەشتی هونەریی رەین بەناوی "2024 RAIN TOUR"یە و زنجیرە کۆنسێرتێک لە وڵاتانی جیا جیا لەخۆدەگرێت، بەتایبەتیش لە ئاسیا.
 
رەین، یەکەم ئەلبوومی لە 2002 بڵاوکردەوە، جگ لە گۆرانیگوتن، وەک ئەکتەریش سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بەتایبەتیش لە هەردوو بەرهەمی "Full House" و "Ninja Assassin".
 
ئەو ئەکتەر و گۆرانیبێژە، بەم دواییە لە زنجیرەی "RAIN TOUR 2024"ـی کۆمپانیای دیزنی، رۆڵی لێکۆڵەرێکی گێڕاوە کە لێکۆڵێنەوەی لەبارەی دۆسییەی مردنی هاوڕێیەکەی دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پێشانگەی یەحیا ئیبراهیم ئەربیلی لە هەولێر

خۆشنووسێکی کورد تابلۆکانی بە ئەڵماس و زێڕ دەنەخشێنێت

خۆشنووس یەحیا ئیبراهیم ئەربیلی، لە پێشانگەیەکی خۆشنووسیدا، تابلۆکانی بە ئەڵماس، زێڕ و زیو دەنەخشێنێت و دەیەوێت پێشانگەکە بباتە وڵاتانی کەنداو.