رۆجەر کۆرمەن براوەی ئۆسکار لە 98 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

12-05-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن "وڵاتی ژنانی ژێر زەوی" رۆجەر کۆرمەن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رۆجەر کۆرمەن، دەرهێنەر و ئەکتەری ئەمریکی و براوەی خەڵاتی ئۆسکار، لە تەمەنی 98 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
 
هەواڵی کۆچی دوایی کۆرمەن، رۆژی شەممە 11ـی ئایاری 2024 لەلایەن کچەکەیەوە، کاسرین کۆرمەن بڵاوکرایەوە، کە رۆژی پێنجشەممە، لە ماڵەکەی خۆیدا لە سانتا مۆنیکا لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.
 
ئەو دەرهێنەرە لە 1926 لە ئەمریکا لەدایکبووە، لە 1955 وەک بەرهەمهێنەر، دەرهێنەر کاری بۆ چەندین فیلمی سینەمایی کردووە، لەوانەش فیلمی "Black Scorpion"، "Bucket of Blood" و "Bloody Mama"، هەروەها لە چەندین فیلم رۆڵی لاوەکی گێڕاوە.
 
کۆرمەن، لە 2009 وەک رێزێک لە کار و بەرهەمە سینەماییەکانی، ئۆسکاری شانازیی پێبەخشرا.
 
کۆرمەن، وەک بەرهەمهێنەر و دەرهێنەر بەوە ناسراوبوو کە بە بودجەی کەم فیلمی سەرکەوتووی لە هۆلیوود بەرهەمهێناوە، بۆیە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی فیلم، پڕۆژەی فیلمەکانیان پێدەدا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە