نوێترین بەرهەمی مەم ئارارات زیاتر لە یەک ملیۆن بینەری هەیە

12-04-2023
پەسار فایەق
مەم ئارارت، هونەرمەندی باکووری کوردستان
مەم ئارارت، هونەرمەندی باکووری کوردستان
نیشانەکردن مەم ئارارت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نوێترین بەرهەمی مەم ئارارات، هونەرمەندی باکووری کوردستان بەناوی 'ل هیڤیا بارانێ'، لە ماوەی 17 رۆژدا پێشوازییەکی بەرچاوی لێکراوە.
 
ئەم بەرهەمە لە تێکست و ئاوازی مەم ئارارات خۆیەتی و کاری میکس و ماسترینگی لەلایەن نیهاد جەمشەری کراوە و بەشێوەی ڤیدیۆ و گرافیک لە کەناڵی تایبەتی مەم ئارارات لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە،  لەلایەن رۆبین کاری بۆ کراوە و زیاتر لە یەک ملیۆن و دووسەت هەزار جار بینراوە.
 
مەم ئارارات، لە 1981 لە گوندی گرکێ شێخێ لە ناوچەی دێرکی چیای مازی لە مێردینی باکووری کوردستان لەدایکبووە، یەکەم ئەلبوومی گۆرانیی بە پاڵپشتی هاوڕێکانی بەناوی 'قولنگ ئەور و باران' لە 2013 بڵاوکردەوە.
 
ئەو هونەرمەندە کوردە تاوەکو ئێستا پێنج ئەلبوومی گۆرانی بڵاوکردووەتەوە، جگە لە ئەلبوومی 'قولنگ ئەور و باران'، ئەلبوومی 'کوردیکا' لە 2016، 'خەونا باژارەکی' لە 2018، 'نیشتمان' لە 2019 و 'پەسنا ئەڤینێ' لە 2020 بڵاوکردووەتەوە.
 
مەم ئارارات، بەشێک لە بەرهەمەکانی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردووەتەوە، لەوانە 'پاییز'، 'زۆزان'، 'خاترخوەستن'، 'چیچەکێ'، 'ژ ئێڤارەکا ئامادێ'، 'ئەڤینا دوو چیا' و 'دلۆ ئەز بمرم'.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە