لە ئەفریقای باشوور هەفتە نمایشێکی جلوبەرگ بەرێوەدەچێت

11-11-2023
پەسار فایەق
هەفتە نمایشی جلوبەرگی جۆبورگ لە جۆهانسبێرگی. وێنە؛ AFP
هەفتە نمایشی جلوبەرگی جۆبورگ لە جۆهانسبێرگی. وێنە؛ AFP
نیشانەکردن هەفتە نمایشی جلوبەرگی جۆبورگ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئالیا بارێ، دیزاینەرێکی نێجیریایە و لە هەفتە نمایشی جلوبەرگی جۆبورگ لە جۆهانسبێرگی ئەفریقای باشوور بەشداربوو و نوێترین کۆمەڵە دیزاینی خۆی خستەڕوو. 
 
ئەو دیزاینەرە دەیەوێت لە رێگەی دیزاینەکانییەوە وێنەیەکی ئەرێنی وڵاتەکی پێشان بدات کە بەدەست ناسەقامگیری و سزا ئابوورییەکانەوە دەناڵێنێت.
 
هەفتە نمایشی جلوبەرگی جۆبورگ، بە گرنگترین رووداوی بواری فاشن لە ئەفریقا دەناسرێت و دیزاینەر و براندەکانی جلوبەرگی ئەو کیشوەرە تێیدا بەشدار دەبن.
 
بارێ، لە سەنیگال و هیندستان ژیاوە، بەڵام بۆ دیزاینکردنی کۆلێکشنەکەی، سوودی لە ئەزموونەکانی ژیانی لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهاندا وەرگرتووە.
 
هەفتەی نمایشی جلوبەرگی جۆبورگ لە 9ـی تشرینی دووەمی 2023 لە جۆهانسبێرگ دەستپێکرد و تاوەکو ئەمڕۆ شەممە 11ـی شترین دووەم بەردەوام دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەبهیشێک باچان و ئایشواریا رای

ئایشواریا رای و ئەبهیشێک باچان جیابوونەتەوە؟

بەم دواییە چەند جارێک لە بەشێک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، باس لە جیابوونەوەی هەردوو ئەستێرەی سینەمای بۆلیوود، ئایشواریا رای و ئەبهیشێک باچان دەکرێت، ئەوان بە فەرمی باسی جیابوونەوەی خۆیان نەکردووە، ئەی چی وایکردووە باس لە جیابوونەوەیان بکرێت؟