دلبخوین دارا لە بەرنامەی پاشیڤ گۆرانی دەڵێت

11-04-2022
پەسار فایەق
دلبخوین دارا، پێشکێشکاری ناسراوی تۆڕی میدیایی رووداو
دلبخوین دارا، پێشکێشکاری ناسراوی تۆڕی میدیایی رووداو
نیشانەکردن دلبخوین دارا پاشیڤ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دلبخوین دارا، پێشکێشكاری ناسراوی رووداو، شەوی رابردوو میوانی 'پاشیڤ' بوو و لەگەڵ گرووپی میوزیکی و هونەرمەند سەفقان ئۆرکێش گۆرانییەکی پێشکێشكرد.
 
دلبخوین دارا لە بەرنامەکەدا پرسیاری لە پێشکێشکارانی 'پاشیڤ' دەکرد و د. ئادەم بێدار گوتی، ئەو میوانە کەچی ئەو دانیشتووە و پرسیارمان لێدەکات، لە وەڵامدا دلبخوین دەڵێت "کاتێک بە منیان گوت تۆ میوانیت، گوتم وەڵامدانەوە بۆ من کێشەیە، لە ژیانی رۆژنامەڤانیی خۆمدا بەردەوام پرسیار دکەم، نەوەک پرسیارم لێبکرێت".
 
دلبخوین دارا، پێشکێشکاری بووڵتەنی 'رۆژئاڤا' لە تۆڕی میدیایی رووداو، خەڵکی کۆبانێی رۆژئاڤای کوردستانە، لەبارەی رەمەزانی جاران لە کۆبانێ، دەڵێت، پاشێو لە رەمەزاندا خۆش بوو، هەموو پێکەوە کۆدبوونەوە و بەشێک لە خەڵکی تاوەکو پارشێو نەدەخەوتن و هەر شتێک هەبوایە دەیانخوارد.
 
دلبخوین دارا، 27 ساڵە وەک بێژەر و پێشکیشکارە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چالاکە، لە ئینستگرام 150 هەزار فۆلۆوەرسی هەیە و لەمبارەیەوە دەڵێت، ئەو حەزی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە و بە بڕوای ئەو لە داهاتوودا میدیا دەبێتە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەو ئینستگرام، تویتەر، فەیسبووک و یوتیوب بەکاردێنێت و پەیوەندی لەگەڵ خەڵکدا باشە و رۆژانە دوو تا سێ کاژێر خەریکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە.
 
ئەو پێشکێشکارەی رووداو لەبارەی خۆشترین هەواڵ کە لە ژیانی رۆژنامەڤانییدا پێشکێشی کردبێت، چوونی هێزی پێشمەرگە بوو بۆ کۆبانێ لە 2014، ناخۆشترین هەواڵیش پێشکێشکی کردبێت، مردنی هونەرمەند تەحسین تەها بووە. 
 
لەبارەی رۆژووگرتنەوە دەڵێت، ئەو بەرۆژوو نابێت، هۆکارەکەیشی ئەوەیە کە بەرگەی برسییەتی ناگرێت و تووشی سەرئێشەی دەکات.
 
دلبخوین گرنگی زۆر بە کاتژمێری دەست دەدات، دەڵێت نزیکەی 30 کاتژمێری دەستی هەیە، بەڵام هێندەی ستایل و شێوەکەی بەلاوە گرنگە، هێندە گرنگی بە جۆرە گرانبەهاکان نادات، بۆیە گرانترین کاتژمێر تاوەکو ئێستا کڕیویەتی نرخەکەی 250 دۆلارە، گوتیشی "کاتژمێری زۆرم بە دیاری بۆ هاتووە، بەڵام خۆم کاتژمێر بە دیارتی نابەخشم".
 
لە کۆتایی گفتوگۆکەدا، لەسەر داوای زۆری پێشکێشکارانی پاشیڤ، دلبخوین دارا لەگەڵ سەفقان ئۆرکێش، لەگەڵ گرووپی میوزیکی تایبەت بە بەرنامەی 'پاشیڤ' گۆرانییەکی پێشکێشکرد.
 
'پاشیڤ' بەرنامەیەکی دوو کاژێری تۆڕی میدیایی رووداوە و بە درێژایی شەوانی رەمەزان لە کاژێر 13:00-15:00 شەو، لە یەکێک لە خانووە کۆنەکانی ماڵباتی چەلەبی لەسەر قەلای هەولێر پێشکێش دەکرێت.
 
لە بەرنامەکەدا د. ئادەم بێدار، پێشکێشاری رووداو، شەوانە لەسەر مژارێکی ئایینی گفتوگۆ لەگەڵ مامۆستایەکی ئایینی دەکات، هەروەها پەیام عەزیزی، هونەرمەند و سروودبێژی رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ گرووپێکی میوزیکی شەوان سروودی ئایینی و موناجات پێشکێش دەکات و وەک پێشکێشکاریش بەرنامەش گفتوگۆ و پرسیار دەکات.
 
سەفقان ئۆرکێش، هونەرمەندی رۆژئاوای کوردستان و پێشکێشكاری رووداو، وەک پێشکێشکار و هونەرمەند لە بەرنامەکەدا بەشدارە، بڕگەیەکی تایبەتی بەناوی 'ئایین بە کوردی' هەیە و لەگەڵ سروودبێژ و شارەزایانی بواری تەسەوف و عیرفان لە رۆژئاوای کوردستان چەند هەڤپەیڤینێکی تۆمارکردووە و لە بەرنامەکەدا پەخش دەکرێن، هەروەها گۆرانی و سروودی ئایینی پێشکێش دەکات.
 
بانوو دڵشاد، پێشکێشکاری رووداو، لەگەڵ ئەو سێ پێشکێشکارە گفتوگۆ لەگەڵ میوانەکانی 'پاشیڤ' دەکات، بەتایبەتیش لە بڕگەی ژنی خاوەن کار.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چۆنگ سویت یەنگ، براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن. وێنە: AFP

'An Unfinished Film' دوو خەڵاتی ئەسپی زێڕینی بەدەستهێنا

لە تایوان خەڵاتەکانی ئەسپی زێڕین دابەشکران کە یەکێک لە گرنگترین خەڵاتەکانی بواری سینەمایە لە کیشوەری ئاسیا، فیلمی "An Unfinished Film" لە دەرهێنانی لو یی؛ توانی دوو خەڵاتی سەرەکی بەدەستبێنێت.