لە فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین پەیامی سیاسیش هەیە

10-02-2017
ئاڵا شاڵی
ئاڵا شاڵی
ئەمساڵ نزیکەی 400 فیلم نمایش دەکرێن
ئەمساڵ نزیکەی 400 فیلم نمایش دەکرێن
نیشانەکردن بەرلینالە
A+ A-

رووداو - بەرلین

لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لەگەڵ ئەوەی دیتهر كۆسلیك، سەرۆکی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین بە دەنگێكی بەرز دەستپێكردنی چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکەی راگەیاند، دەست بە چالاكییەكان كرا و ئەستێرەکان بەسەر فەرشی سووردا تێپەڕین، فیلمی جانگۆش فیلمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکە بوو.

هه‌میشه‌ له‌ به‌رلیناله‌ جگه‌ له‌ په‌یامی هونه‌ری په‌یامی سیاسشی هه‌بووه‌، بۆیه‌ تەنها ئەستێرەكانی سینەما بەسەر فه‌رشی سووردا تێنەپەڕین و كەسایەتییە سیاسییەكانیش هاوڕێیەتیان دەكردن.

ریچارد گێر، ئه‌ستێره‌ی ناسراوی هۆڵیوود كه‌ به‌ فیلمی زه‌ دینه‌و له‌  به‌رلیناله ‌به‌شداره،‌ پێشئه‌وه‌ی بەسه‌ر فه‌رشی سووری به‌رلینالەدا‌ تێپه‌ڕێت، سه‌ردانی بەرپرسانی ئه‌ڵمانیای كرد، یەكێكیش لەو بەرپرسانە جێگیری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوو.

كلاویا رۆت، جێگیری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا لە لێدوانێكی رۆژنامەڤانیدا گوتی "بێگومان لەگه‌ڵ ریچارد باسی ئه‌مه‌ریكامان كرد، باسی ئه‌و خه‌وه‌ ناخۆشه‌مان كرد، ئه‌و داوایەكی لێكردین و گوتی: ده‌بێت ئێوه‌ ئیلهامم  پێبده‌ن و دووبارە دیموكراسیمان  پێببه‌خشنەوە، ئه‌وه‌ نیشانه‌یه‌كی به‌هێزی هاوڕێیه‌تی نێوان ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریكایە، دوو هاوڕێ كه‌ دیموكراسییان ده‌وێت نه‌ك ترەمپ، بۆیه‌ له‌ سه‌ر جله‌كه‌م په‌یامێكم بۆ ترەمپ هه‌یه‌".

له‌ رۆژی كردنه‌وه‌ی ڤێستیڤاڵه‌كه‌دا دوانزده‌ فیلم نمایشكران، فیلیمی جانگۆش كه‌ باس له‌ ئه‌زموون و ناخۆشی و نه‌هامه‌تییه‌كانی  میوزیكژه‌نێكی فه‌ره‌نسی ده‌كات له‌ سه‌رده‌می نازییەكاندا، یه‌كه‌م فیلمی رۆژی یه‌كه‌می ڤیستیڤاڵه‌كه‌ بوو.

ئەمساڵ نزیکەی 400 فیلم لە ماوەی 10 رۆژدا لە فێستیڤاڵەكەدا نمایش دەکرێن، تۆڕی میدیایی رووداویش رووماڵێکی بەرفراوانی فێستیڤاڵەکە دەکات. له‌ ساڵی 1951 ەوە هه‌موو ساڵێك له‌ مانگی شوباتدا ئەم فێستیڤاڵە‌ بەڕێوه‌ده‌چێت و، به یەکێک لە ‌گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵەكانی فیلم لە جیهان داده‌ندرێت، چونكه‌ ژماره‌ی به‌شداربووان و میوانان له‌ زۆربەی فێستیڤاڵه‌كانی دیكه‌ زۆرتره.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە