رووداو دیجیتاڵ
کۆمپانیای مارڤڵ رایگەیاند، درێژە بە چیرۆکی "Black Panther" دەدەن و بەشی سێیەمی بەرهەمدێت، تێیدا کریس ئەڤنز رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت.
مارڤڵ ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەشی سێیەمی فیلمەکە لە قۆناخی پەرپێداندایە.
لەلایەکی دیکەوە، ئەڤنز رۆڵی سەرەکی لە فیلمی "Avengers: Doomsday" بگێڕێت و رۆبێرت داونی جۆنیۆر لە پاڵیدا دەردەکەوێت. بڕیارە ئەم بەرهەمە لە ئایاری 2026 بڵاوبکرێتەوە.
بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی "Black Panther" بەناوی "Black Panther: Wakanda Forever" لە 11 تشرینی دووەمی 2022 لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە.
داهاتی بەشی دووەمی زنجیرە فیلمەکە لە سینەماکانی جیهاندا 859 ملیۆن و 208 هەزار دۆلاری ئەمریکییە، داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 453 ملیۆن و 829 هەزار دۆلار و لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 405 ملیۆن و 379 هەزار دۆلارە.
بەشی دووەمی فیلمەکە لە دەرهێنانی راین کوگلەرە و هەریەک لە ئەنجێلا باست و تێنۆچ وێرتە رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
گۆرانی سەرەکیی ئەم بەشە بەناوی "Lift Me Up"یە و لە گوتنی ریانایە، لە 28 تشرینی یەکەمی 2022 لە کەناڵی تایبەتی ئەو هونەرمەندە بڵاوکراوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ