کتێبێک لەبارەی گشتپرسی بڵاودەکرێتەوە

07-10-2021
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کتێبی "رەهەندەکانی ریفراندۆم" لە نووسینی "مەلا هندرێن" چاپ و بڵاوکرایەوە، کە لە 156 لاپەڕە پێکهاتووە و لێکۆڵینەوەیەکە لە رەهەندەکانی گشتپرسیی باشووری کوردستان و لێکەوتەکانی.
 
نووسەر لە پێشەکیی کتێبەکەیدا نووسیویەتی "پرسیارێک کە بێ وەستان لەنێو مێشکی مرۆڤی کورد دەزرینگێتەوە و بە وەڵامی خۆی نەگەیشتووە، ئەوەیە، ئایا هۆکار چی بوو بارزانی گوێی نەدایە هەموو دنیا و حیسابی بۆ هەڕەشەی دووژمنان و ئامۆژگاری دۆستانیش نەکرد و ریفراندۆمی هەر ئەنجامدا؟"
 
نووسەر باسی لە سێ گریمانەی خەڵک کردووە لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا، گریمانەی خۆیشی نووسیوە و دەڵێت "من دەڵێم بارزانی لەبەردەم گرەوی مێژوودا بوو، بۆ بردنەوەی گرەوی مێژوو دەبووایە ریفراندۆم ئەنجامبدات."
 
کتێبەکە لە سێ بەش پێکهاتووە، لە بەشی یەکەم باس لە "رەهەندەکانی ریفراندۆم" و لە بەشی دووەم باس لە "هەڵە کوشندەکانی پێش ریفراندۆم" و لە بەشی سێیەم باسی "ریفراندۆم و ئاییندەی کوردستان" دەکات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەبهیشێک باچان و ئایشواریا رای

ئایشواریا رای و ئەبهیشێک باچان جیابوونەتەوە؟

بەم دواییە چەند جارێک لە بەشێک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، باس لە جیابوونەوەی هەردوو ئەستێرەی سینەمای بۆلیوود، ئایشواریا رای و ئەبهیشێک باچان دەکرێت، ئەوان بە فەرمی باسی جیابوونەوەی خۆیان نەکردووە، ئەی چی وایکردووە باس لە جیابوونەوەیان بکرێت؟