نەیتن چەیزینگ هۆرس بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دادگایی دەکرێت

05-04-2023
نیشانەکردن نەیتن چەیزینگ هۆرس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دادوەری ویلایەتی نیڤادا دوێنی دووشەممە، دادگاییکردنی نەیتن چەیزینگ هۆرس، ئەکتەری ئەمریکی دواخست کە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی خراوەتە پاڵی.
 
ئەو ئەکتەرە لە فیلمی بەناوبانگی 'Dances With Wolves' رۆڵی گێڕاوە و تۆمەتی ئەوەی خراوەتە پاڵ کە لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا؛ دەستدرێژی سێکسی کردووەتەوە سەر ژنان و کچانی ئەمریکی رەسەن لە لاس ڤێگەسی ئەمریکا.
 
کارلی کیرنی، دادوەری ناوچەی کلارک کاونتی، رایگەیاند، دادگاییکردنی دۆسیەی نەیتن چەیزینگ هۆرس لە 1ـی ئایاری 2023 لە لاس ڤێگەس دەستپێدەکات بۆ ئەوەی کاتێکی زیاتر بدرێت بە داواکارانی گشتی و بەرگریکارانی گشتی و پێشتر بڕیاربوو دادگاییکردنی لە 17 نیساندا ئەنجام بدرێت.
 
دەستەی سوێندخواردنی ناوچەی کلارک لە کۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵدا، چەیسینگ هۆرس تەمەن 46 ساڵ بە 19 تۆمەت؛ تۆمەتبارکرد کە بریتین لە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵێکی خوار تەمەن 16 ساڵ، رفاندن، لەشفرۆشی و دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەبهیشێک باچان و ئایشواریا رای

ئایشواریا رای و ئەبهیشێک باچان جیابوونەتەوە؟

بەم دواییە چەند جارێک لە بەشێک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، باس لە جیابوونەوەی هەردوو ئەستێرەی سینەمای بۆلیوود، ئایشواریا رای و ئەبهیشێک باچان دەکرێت، ئەوان بە فەرمی باسی جیابوونەوەی خۆیان نەکردووە، ئەی چی وایکردووە باس لە جیابوونەوەیان بکرێت؟