رووداو دیجیتاڵ
فیلمی سینەمایی 'جیران'ـی مانۆ خەلیل دەرهێنەری رۆژئاوای کوردستان، لە دەستپێکی سێزدەمین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە هامبۆرگ پێشاندەدرێت.
چالاکییەکانی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە هامبۆرگ، لە 26-31ـی تشرینی دووەمی 2022 بەڕێوەدەچێت، تێیدا 28 فیلمی، سینەمایی، کورتەفیلم و بەڵگەفیلم پێشاندەدرێن و لە دوایین رۆژیدا خەڵاتەکانی دابەشدەکرێن.
'جیران' لە نووسینی و دەرهێنانی مانۆ خەلیلە، تێیدا باس لە چیرۆكی منداڵێكی كورد لە هەشتاكانی سەدەی رابردوو دەکات كە لە یەكێك لە گوندە سنوورییەكانی رۆژئاوای كوردستان ژیاوە و ژمارەیەک ئەکتەری کورد و عەرەب تێیدا بەشدارن.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە چەندین فێستیڤاڵ بەشداربووە و چەندین خەڵاتی وەرگرتووە، لەوانە خەڵاتی باشترین فیلمی 2021 لە سویسرای.
مانۆ خەلیل خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە لە 1996ـەوە لە سویسرا نیشتەجێیە، كاری دەرهێنانی بۆ زیاتر لە 20 فیلم كردووە، لەوانە 'پەرەسێلكە'، 'حافیز و مارا'، 'ئەنفال'، 'دایڤید تولهیلدان'، 'زیندانەكەم، ماڵەكەم'، 'باخچەكانی بەهەشت' و 'تامی هەنگوین' و چەندین خەڵاتی جیهانی بەدەستهێناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ