رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەند عەبدولقەهار زاخۆیی، گۆرانییەکی نوێی بەناوی 'قەدەر' بۆ هەودارانی بڵاوکردەوە کە لە تێکستی خۆیەتی و لە ئاوازی هونەرمەند هەڵکەوت زاهیرە.
هەڵکەوت زاهیر، بە تۆڕی میدیایی رووداو راگەیاند، ئەمە یەکەم کاری هاوبەشی لەگەڵ عەبدلقەهار زاخۆیی نییە، بەڵکو پێشتر کارێکی دیکەی هاوبەشیان هەبووە، ئەویش سروودی 'بۆ کوردستان' بووە کە ژمارەیەک گۆرانیبیژ لە گوتنەوەیدا بەشداربوونە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، 'قەدەر' دووەم کاری هاوبەشی نێوان خۆی و زاخۆییە، هەروەها کار لەسەر بەرهەمێکی دیکەی هاوبەش دەکەن و لە داهاتوودا بڵاوی دەکەنەوە.
کاری دابەشکردن و میکس و ماسترینگی گۆرانییەکە لەلایەن سەرکان تانیک کراوە و گۆرانییەکە لە کەناڵی تایبەتی هەڵکەوت زاهیر و عەبدولقەهار زاخۆیی بڵاوکراوەتەوە.
عەبدولقەهار زاخۆیی، یەکێک لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی کوردستانە و لە 1976 لە زاخۆ لەدایکبووە، بەدەیان بەرهەمی هەیە، جگە لە کوردستان، ئاهەنگەکانی لە دەرەوەی وڵاتیش سازکردووە.
هەڵکەوت زاهیر وەک ئاوازدانەر و بەرهەمهێنەر، کاری بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندانی کورد و عەرەب کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ