وڵاتێکی ئەوروپی کۆمپانیای ئەمازۆن بە 746 ملیۆن یۆرۆ سزادەدات

31-07-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای ئەمازۆن لەلایەن دەسەڵاتدارانی لۆگسەمبۆرگ بە 746 ملیۆن یۆرۆ سزادرا، بەهۆی ئەوەی کە ئەو وڵاتە پێیوایە کۆمپانیای ئەمازۆن لە کاتی چاودێریکردنی داتاکانی تاکەکەسی بەکاربەران پابەندی یاسا و رێساکانی یەکێتیی ئەوروپا نەبوو.
 
بڕیاری سزادانی کۆمپانیای ئەمازۆن کە لەلایەن کۆمپانیاکەوە رۆژی هەینی ئاشکرا کرا، دوو هەفتە لەمەوبەر لەلایەن کۆمیسیۆنی نیشتمانی لۆگسەمبۆرگ بۆ پاراستنی داتاکان دراوە بە کۆمپانیاکە.
 
کۆمیسیۆنەکە داوای لە کۆمپانیای ئەمازۆن کردووە هەندێ هەڵسوکەوتی بازرگانی خۆی کە بە شاراوەیی ماوەتەوە راستبکاتەوە.
 
کۆمپانیای ئەمازۆن تایبەتە بە فرۆشی ئۆنلاین، نووسینگەی سەرەکیی ئەوروپای کۆمپانیاکە لە لوگزەمبۆرگە، ئەو نووسینگەیە رایگەیاندووە، دژی بڕیاری ئەو وڵاتە بۆ سزادانی کۆمپانیاکە هەڵوێست وەردەگرێت و بە بڕیارەکە رازی نییە و لە دادگە سکاڵا تۆماردەکات.
 
کۆمپانیاکانی بواری تەکنۆلۆژیا لە چەند ساڵی رابردوودا رووبەڕووی گوشاری تووندی بەرپرسانی ئەوروپی بوونەتەوە، ئەوەش بەبیانووی مامەڵەی خراپ لەگەڵ داتاکانی تاکەکەسی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە