رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندیدا کۆبووەوە و دەڵێت: پێویستە بانکی ناوەندی رێگەنەدات لە بازاڕەکان یاری بە نرخی دراو بکرێت. هاوکات داوایشی کردووە کە رێکاری خێرا بگرێتە بەر بۆ دروستکردنی هاوسەنگی لە بازاڕدا.
27ـی کانوونى یەکەمى 2022، بانکى ناوەندیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەنجوومەنى بەڕێوەبردنى بانکەکە کۆبووەتەوە بۆ تاوتوێکردنى پێشهاتەکانى نزمبوونەوەى بەهاى دینار لە بازاڕە نێو خۆییەکان بەرامبەر بە دۆلار و ئەو گوشارە "کاتییانەى" کە هەن کە بە گوێرەى بانکى ناوەندى بە هۆکارى دەرەکى و نێوخۆییان هەیە.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، سەرجەم پێویستییەکانی بازرگانى دەرەکى لە حەواڵە بەشێوەیەکى تەواو و بە نرخى فەرمى 1470 دینار بۆ هەر دۆلارێک دابینکراوە.
بانکى ناوەندى داوا لە بازرگانان دەکات راستەوخۆ پەیوەندى بە بانکەکانەوە بکەن و لە کڕینى دۆلار پەنا نەبەن بۆ نێوەندکار بۆ خۆلادان لە تێچووى زیادەى ناپێویست.
ئەو بانکە لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکەدا داوا لە بانکەکان دەکات بەرپرسیارێتى خۆیان جێبەجێ بکەن لە ئاسانکاریکردن بۆ رێوشوێنەکانى کڕیارانیان لە دۆلار و خێرا کردنیان بۆ گەرەنتیکردنى باشترین مامەڵەى بانکى بەکەمترین زیان، بەمەرجێک رێوشوێنە یاساییەکان لەبەرچاو بگرن.
ئەو راگەیێندراوەى بانکى ناوەندى لەکاتێدا بوو کە ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لەگەڵ مستەفا موخیف، پارێزگارى بانکى ناوەندى کۆبووەوە بۆ تاوتێکردنى گۆڕانکاریى بەهاى دینارى عێراقى بەرامبەر بە دۆلارى ئەمریکى.
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى نووسینگەى رۆژنامەڤانیی محەممەد شیاع سوودانى، لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکوەزیران جەختى لەوە کردووەتەوە کە پێوستە رێوشوێنى پێویست بگیرێتەبەر بۆ رێگریکردن لە یاریکردنى نایاسایی بە بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار و هەموو کارێک کە ببێتە هۆى زیانگەیاندن بە بازاڕ و بەرزکردنەوەى نرخ.
سوودانى هانى بانکى ناوەندى داوە سەقامگیریى گشتى بۆ بەهاى دراو فەراهەم بکات و هەنگاوەکان کارا بکرێن بۆ فرۆشتنى دراوى بیانى بە نرخى فەرمى بە هاووڵاتییان لە رێگەى کارتى ئەلیکترۆنی و پەنجەرەى فرۆشتنى ئەو جۆرە دراوە بە گەشتیان و ئەوانەى کە بە مەبەستى چارەسەرى تەندرستى سەردانى دەرەوە دەکەن یان بۆ بازرگانى دەچنە دەرەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ