سامانە سرووشتییەکان: هەموو کۆمپانیاکان دەتوانن بەنزین هاوردە بکەن

26-07-2023
ئازاد پیرچاوشی @AzadRamadhan
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەمەبەستی رێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین، رێگە بە هاوردەکردنی بەنزین دەدەن.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 26-07-2023، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بڵاوکردەوە و گوتی، لەپێناو رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکە، رێگە بە تەواوی کۆمپانیاکان دەدەن بەنزین هاوردە بکەن.
 
ئەو بڕیارەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دوای ئەوە هات کە لەم هەفتەیەدا بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار رووی لە دابەزین کرد و بەهۆیەوە نرخی بەنزین بەرزبووەوە. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، ئەو بڕیارە بە فەرمانی کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری وەزارەتەکە بووە بە وەکالەت، ئەوەش "لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و لەسەر داواكاریی پارێزگاكان بۆ رێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخ و روونەدانی قەیرانی كەمبوونی بەنزین."
 
سامانە سرووشتییەکان دەڵێت، ئەو کۆمپانیایانەی بەنزین هاوردە دەکەن، دەبێت رەچاوی کوالێتیی بەنزینەکە بکەن. دەشڵێت، "رێگە بە هەناردەکردنی بەنزین لە پاڵاوتگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان نادرێت."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆلاری ئەمریکی

لە ساڵی 2025 فرۆشتنى دۆلار لە عێراق دەگۆڕدرێت

ساڵی 2025 بانکى ناوەندى فرۆشتنى دۆلار لە رێگەى سەکۆى ئەلیکترۆنى دادەخات و دەیداتە دەست ژمارەیەک بانک، 'فرۆشتنى دۆلار خێرا و زۆرتر دەبێت'، بە گوتەى پسپۆڕێکى بانکى، پێشبینى دەکرێت ئەمە بەهاى دینار بەرزبکاتەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە ئەو بانکە ئەمساڵ 60.4 ملیار دۆلارى فرۆشتووە کە 93.3%ـی بۆ حەواڵەى دەرەکى بووە و چووەتە دەرەوەى عێراقەوە.