راوێژکاری دارایی سوودانی بۆ رووداو: عێراق 60 ملیار دۆلار قەرزارە

25-07-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

راوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری دارایی بە رووداوی گوت، قەرزەکانی عێراق گەیشتوونەتە 60 ملیار دۆلار، نزیکەی یەک لەسەر شەشی ئەو قەرزە دەرەکییە.
 
موزهیر محەممەد ساڵح، راوێژکاری دارایی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "قەبارەی قەرزەکانی سەر عێراق نزیکەی 60 ملیار دۆلار دەبێت، کە 9 بۆ 10 ملیار دۆلاریان قەرزی دەرەکییە و هی وڵاتانە و دەبێت بەپێی ئەو خشتەیەی دیاریکراوە، تاوەکو ساڵی 2028 بدرێتەوە."
 
تایبەت بە قەرزە نێوخۆییەکانی سەر عێراق، راوێژکاری دارایی محەممەد شیاع سوودانی گوتی: "قەبارەی قەرزە نێوخۆییەکانی سەر عێراق نزیکەی 50 ملیار دۆلار دەبێت، ئەو پارانە بە ژمارەیەک هۆکار زیادیانکردووە."
 
ئەو راوێژکارە بەراوردی قەبارەی قەرزەکانی سەر عێراقی لە ئێستا و ساڵی 2003 کرد و گوتی: "پێش ساڵی 2003، عێراق قەرزێکی زۆری لەسەر کەڵەکە بووبوو، هۆکارەکانیش دیارن، بەشێکیشی ئەو سووانە بوو کە دەچوونە سەر قەرزەکان، چونکە عێراق بەهۆی خراپیی دۆخی داراییەوە نەیدەتوانی قەرزەکانی بداتەوە، قەبارەی قەرزەکان ئەو کات 149 ملیار دۆلار دەبوو، دواتر 129 ملیار دۆلار کەمکرایەوە."
 
موزهیر محەممەد ساڵح گوتیشی: "دوای ساڵی 2003 عێراق لە رێگەی پەیوەندییەکانیەوە قەرزەکانی زۆر کەمکردەوە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ یانەی پاریس نزیکەی 80٪ـی قەرزەکانی کەمکرایەوە کە نزیکەی 100 ملیار دۆلار بوو."
 
سەبارەت بە قەبارەی ئەو قەرزانەی ئێستا لەسەر عێراقە، گوتی: "قەرزەکان زۆر نین، چونکە ناگاتە رێژەی 60٪ـی بەرهەمی خۆماڵی کە تاوەکو ئەو سنوورە رێگەپێدراوە، قەرزیش یەکێکە لەو مامەڵە داراییانەی هەموو وڵاتانی دونیا هەیانە و شتێکی ئاساییە، عێراق بە ئاسانی دەتوانێت قەرزەکانی بداتەوە."
 
مانگی ئاداری ئەم ساڵ دامەزراوەی موستەقبەلی عێراق بۆ توێژینەوەی ئابووری لە نوێترین راپۆرتیدا رایگەیاند، پار قەرزە نێوخۆییەکانی عێراق 70 ترلیۆن دیناری تێپەڕاند، ئەوەش بەرزترین ئاستە لەدوای ساڵی 2003ـەوە. 
 
دامەزراوەکە روونیکردبووەوە، بەراورد بە 2022، لە ساڵی 2023ـدا قەرزە نێوخۆییەکانی عێراق 1.5٪ زیادبووە.
 
بەڵام بەپێی بودجەی ساڵی 2023، قەبارەی قەرزەکانی عێراق لە ساڵی 2022دا بۆ 94 تریلیۆن و 937 ملیار دینار کەمبووەتەوە، لەکاتێکدا قەبارەی ئەو قەرزانە لە ساڵی 2018دا 108 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار و لە ساڵی 2019دا 103 ملیار و 600 ملیۆن دینار بووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارگەیەک لە هەرێمی کوردستان؛ وێنە: رووداو - ئەرشیف

رێگری عێراق لە بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە؛ 'زیانی زۆری پێگەیاندووین'

زیاتر لە پێنج مانگە حکومەتی عێراق رێگە نادات بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان ببرێتە نێوەڕاست و خوارووی عێراق. بەرپرسانی ژوورە بازرگانییەکان دەڵێن، رێگرییەکان زیانی زۆریان بە خاوەن کارگەکان گەیاندووە و بوونەتە هۆکاری داخستنی ژمارەیەک کارگە.