رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە بە رێژەی 1% بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 68 دۆلاری تێپەڕاند.
هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە بریتین لە پاشگەزبوونەوەی دۆنالد ترەمپ لە پلانی لادانی جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا، کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لەو وڵاتە و سزای نوێی ئەمریکا لەسەر کەرتی نەوت و گازی شلی ئێران.
لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، ئەمڕۆ چوارشمەمە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 61 سەنتی دیکە بەرزبووەوە و بە 68 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 60 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 64 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
رۆژی سێشەممە، ئەمریکا سزای نوێی بەسەر تۆڕێکی گواستنەوەی نەوت و گازی شلی ئێراندا سەپاند.
هەروەها پەیمانگەی نەوتی ئەمریکا لە راپۆرتی هەفتانەی خۆیدا ئاشکرای کرد، قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لەو وڵاتە 4.6 ملیۆن بەرمیل لە هەفتەی رابردوودا کەمیکردووە، ئەوەش لە کاتێکدایە پێشبینیی دابەزینی تەنیا 800 هەزار بەرمیل دەکرا.
دۆناڵد ترەمپ لە لایەکی دیکەوە رایگەیاندووە، بەمزووانە لەسەر پێناسە گومرکییەکان لەسەر چین رێکدەکەون.
کەمبوونەوەی گرژییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی خواست بۆ کڕینی نەوت.
سەپاندنی سزای نوێ بەسەر نەوتی ئێرانیش قەبارەی خستنەڕووی نەوت لە بازاڕدا کەمدەکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ