فارووق مەلا مستەفا قەرەبووی ئەو کەسانە دەکاتەوە زەوییەکانیان بەر پرۆژەی گەشتیاریی دووکان دەکەوێت

23-08-2020
بڕوا کیانی @brwakyani
نیشانەکردن دووکان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ  

ئەمڕۆ یەکشەممە جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای پرۆژەی گەشتیاریی دووکانی کرد کە پرۆژەیەکی ستراتیژییە و دەکەوێتە قەزای دووکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی. 
 
لەو کۆبوونەوەیەدا کە فارووق مەلا مستەفا، خاوەنی کۆمپانیاکانی فارووق گرووپ و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە پرۆژەکەوە بەشداربوون. بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتی بەڕێکردنی رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان کراوە بۆ ئەوەی بتوانرێت لە ماوەی داهاتوودا دەستبکرێت بە جێبەجێکردنی ئەو "پرۆژە ستراتیژییە نیشتمانییە".
 
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە گرنگیی ئەو پرۆژەیە کردووە "بەوەی  هەر لە قۆناخەکانی سەرەتای دەستپێکردنی ژمارەیەکی زۆر لە هەلی کار دەڕەخسێنێت و دواتر دەبێتە هۆکاری جموجوڵێکی بازرگانی گەورە لە‌ هەرێمی کوردستان بەگشتی". 
 
پرۆژەکە دیمەنێکی گەشتیاریی جوان دەبەخشێتە دەڤەرەکە و ئەوەش دەچێتە خانەی پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گەشەپێکردنی کەرتی گە‌شتوگوزار و دواتر فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهاتی دارایی.
 
قوباد تاڵەبانی ئەوەشی گوتووە، ئەوان لە حكومە‌تی هەرێمی کوردستان ئامادەن بۆ هەموو ئاسانکارییەک بۆ ئەوەی ئەو "پرۆژە گرنگە" سەرپێبخەن کە لەلایەک سوودی راستەوخۆی بۆ هاووڵاتیان دەبێت و لەلایەکی دیکەش دەبێتە ئامرازێک بۆ گەشەکردن و پتەوکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان".
 
فارووق مەلا مستەفا، خاوەنی کۆمپانیاکانی فارووق گرووپ "ئامادەیی دەربڕیوە بۆ دەستپێکردنی پێدانی قەرەبووی دارایی بەو ھاووڵاتیانە‌ی کە زەوییەکانیان دەکەونە چوارچێوەی پلان و سنووری زەویی پرۆژەکە و دواتریش دەستبکرێت بە پرۆژەکە".
 
لەو کۆبوونەوەیەدا، بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "بڕیاردرا کۆبوونەوەکان بەردەوامییان هەبێت بۆئەوەی ئاسانکاریی زیاتر بکرێت و لە ئاییندەیەکی نزیکدا قۆناخەکانی ئامادەکاریی دەستپێکردنی پرۆژەکە بکەونە سەرپێ".
 
بۆ ‌دە‌ستپێكردنی ئە‌و پرۆژە‌یە‌ حكومە‌تی ھە‌رێمی کوردستان و گرووپی كۆمپانیاكانی فارووق بە ‌ھاوبە‌شی كۆمپانیایە‌كی جێبە‌جێكار پێكدەھێنن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی دەڵێت وەستانی هەناردەی نەوت بووەتە هۆی دواکەوتنی مووچە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک لە رێگەی بۆریی نەوتی عێراق – تورکیا، 20 ملیار دۆلار زیانی بە داهاتی هەرێمی کوردستان و عێراق گەیاندووە.