ئاوات شێخ جەناب: دەبێت لەمەودوا پرسیاری مووچە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت

23-07-2023
ئازاد پیرچاوشی @AzadRamadhan
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی پابەندییەکانی لە یاسای بودجە جێبەجێ کردووە و چاوەڕێن بەغداش پابەندییەکانی جێبەجێ بکات. لەبارەی دابەشکردنی مووچەیش دەڵێت، لەمەودوا دەبێت ئەو پرسیارە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت نەک هەرێمی کوردستان.
 
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە گەرمیان لە میانی کردنەوەی دەروازەی تیلەکۆ بۆ میدیاکان قسەی کرد، رایگەیاند، ئەوەی کە گرنگ بووبێت لە پەروێزخان و سنوورەکەدا کردوویانە. گوتیشی، ئەمڕۆ بە فەرمی مەرزی تیلەکۆ کرایەوە، ماستەرپلانی پشتە و تیلەکۆ ئامادەیە، بەو هەنگاوە جووڵەی بازرگانی و هەلی کار لە سنوورەکەدا زیاتر دەبێت.
 
لە وەڵامی پرسیارێکی هونەر حەمید، پەیامنێری رووداو لە گەرمیان لەبارەی دابەشکردنی مووچە، ئاوات شێخ جەناب گوتی، شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا قسە لەسەر بابەتە هونەرییەکان دەکات، چونکە ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان بووە، لە زووەوە جێبەجێی کردووە. گوتیشی، هیچ بیانوویەک نەماوە کە بەغدا مووچە دوابخات.
 
وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان گوتیشی، لە 2013ـەوە بەغدا گەمارۆی خستووەتە سەر هەرێمی کوردستان، داهاتی نێوخۆی هەرێمی کوردستان بەشی مووچە ناکات، چونکە چەند مانگێکە نەوت هەناردە نەکراوە، بەغدا داوای 100٪ـی داهاتی ناوخۆ دەکات، لەکاتێکدا بەپێی یاسای بودجە دەبێت 50٪ بێت. باس لەوەش دەکات، هەرێمی کوردستان داهاتی جارانی نەماوە و ناتوانێت مووچە دابین بکات، بۆیە بۆ مووچە دەبێت ئەو پرسیارە لە وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت.
 
 
بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە، 23-07-2023، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ قسەکردن لەسەر بودجە، مووچە و پابەندییەکانی هەردوو حکومەت لە یاسای بودجە، سەردانی بەغدا بکات، بەڵام سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بە رووداوی گوت، سەردانەکە هەڵوەشایەوە و رەنگە سبەی دووشەممە شاندەکە بچێتە بەغدا.
 
 
دوێنێ شەممە، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا لەسەر زۆربەی بابەتەکان بە داهاتی نەوتی و نانەوتییەوە گفتوگۆیان کردووە و گەیشتوونەتە رێککەوتوون ئەوەی ماوەتەوە چەند بابەتێکی تەکنیکین."
 
بە گوتەی پێشەوا هەورامانی، "هەوڵی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەیە یاسای بودجەی عێراق زوو بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و رێنماییەکانی بڵاوبکرێتەوە و بۆ وەزارەتەکان بنێدرێت، چونکە لەو کاتە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت کە لە چوارچێوەی ئەو شایستانە بابەتی مووچەی مانگانە دەبێت."
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 23 رۆژ بەسەر دابەشنەکردنی مووچەی مانگی حوزەیران تێپەڕدەبێت. پێشەوا هەورامانی دەڵێت، "ئەگەر رێککەوتنەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان وەکو خۆیان جێبەجێ بکرێن و هیچ گرفتێک نەیەتە پێشەوە، ئەوە ئەم هەفتەیە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش یەکلادەکرێتەوە."
 
یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵانى 2023، 2024 و 2025ـە و قەبارەى پارەکەى بۆ هەر ساڵێک 198 تریلیۆن و 910 ملیار و 343 ملیۆن و 590 هەزار دینارە؛ لەو بڕە 16 تریلیۆن و 609 ملیار 639 ملیۆن و 162 هەزار دینارى پشکى هەرێمى کوردستانە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆلاری ئەمریکی

لە ساڵی 2025 فرۆشتنى دۆلار لە عێراق دەگۆڕدرێت

ساڵی 2025 بانکى ناوەندى فرۆشتنى دۆلار لە رێگەى سەکۆى ئەلیکترۆنى دادەخات و دەیداتە دەست ژمارەیەک بانک، 'فرۆشتنى دۆلار خێرا و زۆرتر دەبێت'، بە گوتەى پسپۆڕێکى بانکى، پێشبینى دەکرێت ئەمە بەهاى دینار بەرزبکاتەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە ئەو بانکە ئەمساڵ 60.4 ملیار دۆلارى فرۆشتووە کە 93.3%ـی بۆ حەواڵەى دەرەکى بووە و چووەتە دەرەوەى عێراقەوە.