ئابووری
بەپێی شرۆڤەکاران، بازاڕی زێڕ بەزۆری دەکەوێتە ژێر کاریگەریی داتاکانی رێژەی هەڵاوسان لە ئەمریکا
رووداو دیجیتاڵ
نرخی ئۆنسەیەک زێڕ ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لە 2019 دۆلارەوە بۆ نزیکەی 2036 دۆلار بەرزبووەوە.
دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دراوەکانی دیکە، دیسان بووە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا.
رۆژی چوارشەممە، نرخی زێڕ زۆر ناجێگیر بوو و هەر ئۆنسەیەکی لەنێوان 2030 دۆلار تاوەکو 2048 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
شەوی رابردوو (یەکشەممە، 20-12-2023) بازاڕەکانی بۆرسەی ئەمریکا بەزۆری رووبەڕووی دابەزینی گەورە بوونەوە، لەبەرئەوەش خواست بۆ دۆلار لەناکاو و زیادیکرد و نرخی هەر ئۆنسە زێڕی بۆ خوارەوەی 2030 دۆلار دابەزاند، بەڵام لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، بەیانیی ئەمڕۆ نرخی زێڕ ئاراستەی بەرزبوونەوەی گرتەبەر.
بەپێی شرۆڤەکاران، بازاڕی زێڕ بەزۆری دەکەوێتە ژێر کاریگەریی داتاکانی رێژەی هەڵاوسان لە ئەمریکا، کە بڕیارە رۆژی هەینی بڵاوبکرێنەوە.
هارێش مێنگانی، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکانی سەر بە پلاتفۆرمی ئێف ئێکس ستریت لەو بارەیەوە رایگەیاند، "ئامارەکانی رێژەی هەڵاوسان کە هەینی بڵاودەبنەوە، ئاماژەی گرنگ دەدەنە بازرگانان بەوەی سیاسەتی نەختی بانکی ناوەندی ئەمریکا لە کورتخایەندا بە چ شێوازێک دەبێت و، ئەگەرەکانی کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە داهاتوودا، چۆن جێبەجێ دەکرێن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ