کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق: 2.1 ملیۆن خێزان مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی وەردەگرن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان، زیاتر لە دوو ملیۆن و 100 هەزار خێزان مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی وەردەگرن.
 
د. ئەحمەد خەلەف موسەوی، سەرۆکی دەستەی چاودێریی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، رۆژی شەممە 21-09-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان، دوو ملیۆن و 111 هەزار خێزان مووچەی پاراستنی کۆمەڵایەتییان هەیە، کە لە حەوت ملیۆن و 600 هەزار کەس پێکدێن.
 
مووچەى هاوکاریى چاودێریى کۆمەڵایەتیى عێراق ئەو خێزانانە دەگرێتەوە کە کەمدەرامەتن و وەکو پێویست تواناى دەستەبەرکردنى بژێویى رۆژانەیان نییە، ئەوەش جگە لە خاوەنپێداویستیى تایبەت، بەبێ هاوژینان و چەند توێژێکى دیکە مووچەکانیان لە 105 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتە 420 هەزار دینار. ئەو کەسانەش لە ماڵەوە چاودێریى خاوەن پێداويستیى تايبەت دەکەن، مووچەکانیان لەنێوان 170 بۆ 250 هەزار دینارە.
 
سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، ئاریان ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، رۆژی 19-09-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پێش کۆرۆنا نزیکەی 88 هەزار کەس مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتییان هەبوو، بەڵام دوای کۆرۆنا و سەختیی ژیان، ئێستا هەژاری زیادیکردووە و ئەوانەی داوای چاودێریی کۆمەڵایەتییان کردووە، بۆ 205 هەزار کەس بەرزبوونەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لیۆ جیۆن، کۆنسووڵی گشتیی چین لە هەولێر.

کۆنسووڵی چین لە هەولێر: مەزەندە دەکرێت تا کۆتایی ئەم ساڵ بازرگانیی نێوان چین و عێراق بگاتە 55 ملیار دۆلار

کۆنسووڵی گشتیی چین راگەیاند، مەزەندە دەکرێت لە کۆتایی ئەم ساڵدا، بازرگانیی نێوان عێراق و چین بگاتە 55 ملیار دۆلار، گوتیشی هەوڵدەدەین پیسبوونی ژینگەی هەرێمی کوردستان کەم بکەینەوە، بۆ ئەمەش سێ پرۆژەیان تاوتوێ کردووە.