ئۆنسەیەک زێڕ بە 2622 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ رۆژی هەینی، ئاستی هەستیاری 2600 دۆلاری تێپەڕاند و لە کاتی داخستنی بازاڕەکان بە 2622 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
بەپێی شرۆڤەکاران، کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا و تەشەنەکردنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕە.
 
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتوودا رۆژی هەینی بەڕێژەی 1.2٪ بەرزبووەوە و بە 2646 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی زێڕ بەتەنیا لەم ساڵدا بەڕێژەی 27٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، کە بەرزترین گەشەی ساڵانەی نرخی زێڕە لە دوای ساڵی 2010 بە دواوە.
 
هەندێ لە شرۆڤەکاران پێیانوایە ئەگەری پاشەکشەی نرخی زێڕ لە ئارادایە وەک جووڵەیەکی سرووشتی بازاڕ لە دوای هەر بەرزبوونەوەیەکی خێرا.
 
دانییەڵ غالی، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکان سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (تی دی سیکیوریتی) لەوبارەیەوە رایگەیاند، "لەگەڵ بەردەوامی بازنەی کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە کە بڕیارە بەردەوام بێت، نرخی زێڕ دەکرێ بەرزبوونەوەی زیاتریش بەخۆیەوە ببینێت."
 
ئەو شرۆڤەکارە پێیوایە لە لە ماوەیەکی کورت دا ئەگەری دابەزینی نرخی زێڕ وەک جووڵەیەکی سرووشتی بازاڕ لە ئارادایە.
 
دانییەڵ غالی پێیوایە، بەرزیی نرخی کانزا زەردەکە، خواستی بۆ کڕینی زێڕی لە چین و هیندستان، کە دوو بازاڕی گەورەی زێڕن لە وردەفرۆشییەکاندا، کەمکردووەتەوە.
 
کۆمێرز بانکی ئەڵمانیش لە یاداشتێکدا بۆ وەبەرهێنەران نووسیویەتی: "بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ هەتا هەتایی نییە."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لیۆ جیۆن، کۆنسووڵی گشتیی چین لە هەولێر.

کۆنسووڵی چین لە هەولێر: مەزەندە دەکرێت تا کۆتایی ئەم ساڵ بازرگانیی نێوان چین و عێراق بگاتە 55 ملیار دۆلار

کۆنسووڵی گشتیی چین راگەیاند، مەزەندە دەکرێت لە کۆتایی ئەم ساڵدا، بازرگانیی نێوان عێراق و چین بگاتە 55 ملیار دۆلار، گوتیشی هەوڵدەدەین پیسبوونی ژینگەی هەرێمی کوردستان کەم بکەینەوە، بۆ ئەمەش سێ پرۆژەیان تاوتوێ کردووە.