گەڕێکی دیکەی گفتوگۆکانی ئەمریکا و عێراق بۆ هەڵگرتنی سزای سەر بانکەکان بەڕێوەدەچێت

19-08-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی رابیتەی بانکەکانی ئیسلامیی عێراق رایگەیاند لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندێکی دارایی و بانکیی عێراق سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات و هەڵگرتنی  سزاکانی سەر بانکەکانی عێراق یەکێک لە تەوەری گفتوگۆکان دەبێت. 
 
د. عەباس فازڵ، گوتەبێژی رابیتەی بانکەکانی ئیسلامیی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بڕیارە لە ماوەی نزیکی داهاتوودا شاندێکی عێراق کە بانکی ناوەندی و دەستەی وەبەرهێنان و ژمارەیەک دامەزراوە و بەرپرسەکانی تێدایە، سەردانی ئەمریکا دەکەن، یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکان تاوتوێکردنی هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکایە بەسەر بەشێک لە بانکەکانی عێراق و پێنەدانی دۆلار پێیان دەبێت."
 
نزیکەی 30 بانکی عێراقی لە لیستی سزاکانی ئەمریکادان و دۆلاریان پێنادرێت.
 
رۆژی دووشەممە، 19ـی ئابی 2024، رابیتەی بانکەکانی ئیسلامیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "پشتیوانی لە رێکارەکانی بانکی ناوەندی، ئەوانەی لە رابردوودا بەدەستهاتوون و لە گەڕەکانی داهاتووشی دەکەین لەگەڵ گەنجینە و بانکی فیدڕاڵیی ئەمریکا بۆ پێدانی دۆلار بە بانکەکە بێبەشکراوەکان."
 
رابیتەکە هەوڵەکانی بانکی ناوەندی و نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆری "بەرز" هەڵسەنگادنووە و دەڵێت وایانکردووە لەلایەن کۆمەڵەی کاری دارایی نێودەوڵەتی"FATF"، هەڵسەنگاندنی ئەرێنیی بۆ بکرێت.
 
بێبەشکردنی بانکە عێراقییەکان لە مامەڵەکردن بە دۆلار ''بۆ کەمکردنەوەی ساختەکاری، شووشتنەوەی پارە و کاری دیکەی نایاساییە بە دۆلاری ئەمریکی'' و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی گەنجینەی فیدراڵیی ئەمریکایە بۆ رێگری لە گواستنەوەی پارە بۆ ئەو وڵاتانەی لە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکادان، وەک ئێران، سووریا و لوبنان.
 
5ـی مانگی شوباتی ئەم ساڵ بانکی ناوەندیی عێراق لیستێکی نوێی ئەو بانکانەی بڵاوکردەوە کە بێبەشکراون لە مامەڵەی دۆلار، لیستەکە ناوی هەشت بانکی نوێی عێراقی و کوردستانی تێدابوو.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارگەیەک لە هەرێمی کوردستان؛ وێنە: رووداو - ئەرشیف

رێگری عێراق لە بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە؛ 'زیانی زۆری پێگەیاندووین'

زیاتر لە پێنج مانگە حکومەتی عێراق رێگە نادات بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان ببرێتە نێوەڕاست و خوارووی عێراق. بەرپرسانی ژوورە بازرگانییەکان دەڵێن، رێگرییەکان زیانی زۆریان بە خاوەن کارگەکان گەیاندووە و بوونەتە هۆکاری داخستنی ژمارەیەک کارگە.