نیسان و هۆندا بۆ رکابەریی تێسلا یەکدەگرن

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، گەورە بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی نیسان لەگەڵ هۆندا سەرقاڵی دانوستاندنن بۆ ئەوەی یەکبگرن.
 
رۆژنامەی نیکەی و فاینەنشڵ تایمز ئاشکرایان کردووە، ئامانج لە یەکگرتنەوەی ئەو دوو کۆمپانیا ژاپۆنییە بۆ ئەوەیە بتوانن رکابەری لەگەڵ کۆمپانیای تێسلا و براندەکانی دیکەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بکەن.
 
گوتەبێژی کۆمپانیای نیسان رایگەیاندووە، چاویان لەوەیە کە لە داهاتوودا هاوکارییەکانیان لەگەڵ کۆمپانیای هۆندا بگەیەننە ئاستێکی نوێ، بەڵام پشتڕاستی نەکردەوە کە یەکگرتنەوەی ئەو دوو کۆمپانیایە بە تەواوەتی بڕیاری لەسەر درابێت.
 
رکابەریی نێوان کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێل ئەستەم بووە. کۆمپانیای نیسان مانگی رابردوو بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی ناچاربوو نۆ هەزار هێزی کاری خۆی کەمبکاتەوە.
 
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی یەکگرتنی ئەو دوو کۆمپانیایە، بەهای پشکەکانی نیسان بەڕێژەی 20٪ و بەهای کۆمپانیای هیوندا بەڕێژەی 1٪ بەرزبوونەوە، بەڵام بەهای کۆمپانیای میتسۆبیشی کە کۆمپانیای نیسان زۆرترین پشکی تێدا هەیە بەڕێژەی 14٪ بەرزبووەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە