رووداو دیجیتاڵ
ئەمرۆ چوارشەممە نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 12 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 73 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا 11 سەنت لە بەهای خۆی لەدەستدا و بە 70 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بازرگانانی نەوت بە وریاییەوە ئەمڕۆ مامەڵەکانیان ئەنجام دەدەن لەبەر کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بانکی ناوەندیی ئەمریکا کە بڕیار لەسەر سوودی بانکی دەدات.
کەمکردنەوەی سوودی بانکی دەتوانێت هاندەر بێت بۆ کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ ئەوەی نەوتی زیاتر بەکاربێنن.
زۆربەی شرۆڤەکاران پێیانوایە گرنگتر لە بڕیاری سوودی بانکی تۆنی قسەکان و لێدوانەکانی جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکایە لەسەر ئەوەی لە ساڵی داهاتوودا بانکەکە چ سیاسەتێک دەگرێتە بەر.
پریانکا ساجێدڤا، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (فلیپ نۆڤا) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ لە لایەن زۆرێک لە ناوەندە بازرگانییەکان بە واتای گەڕانەوەی هەڵاوسان دێت".
ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت، ئەوە رەنگە کاریگەری لەسەر سیاسەتی نەختی بانکەکە بۆ ساڵی داهاتوو دابنێت.
لە لایەکی دیکە، رۆژی سێشەممە یەکێتیی ئەورووپا سزای بەسەر 33 کەشتی رووسی سەپاند کە نەوتی رووسیا دەگوازنەوە، ئەوەش وایکردووە کە دابەزینەکانی ئەمڕۆی نرخی نەوت سنووردار بن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ