رووداو دیجیتاڵ
چەند کۆمپانیایەکى کوردى لە نێو ئەو 49 کۆمپانیایەن، کە بانکى ناوەندى سزاى داون و بۆیان نییە لە مامەڵەی فەرمى حەواڵەى دەرەکى بکەن. خاوەنى یەکێك لە کۆمپانیا سزادراوەکان دەڵێت، بڕیارەکە لەسەر بنەمای راپۆرتی کۆمپانیایەکى وردبینى ئەمریکیی دراوە.
رۆژی 15ى کانوونى یەکەمى 2024، بانکى ناوەندیى عێراق 49 کۆمپانیاى خستووەتە نێو لیستى کۆمپانیا سزادراوەکانى و رێگەیان پێ نادرێت بەشداربن لە حەواڵەى فەرمى دەرەکى. لەو نووسراوەدا هاتووە، هۆکارى سزادانەکە سەرپێچیکردنى رێکارەکانى حەواڵەى دەرەکى بووە.
لەو نێو ئەو لیستەدا ناوى چەند کۆمپانیایەکی کوردی هەن، لەوانە: سروشتى نیشتمان، سۆلاڤ، هەراش، دڵسۆز و هێنان.
بڵند محەممەد مەولوود، بەڕێوەبەرى گشتى تۆمارى کۆمپانیاکان لە وەزارەتى بازرگانی هەرێمى کوردستان بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: بە فەرمى ئەو نووسراوەیان لەلایەن بانکى ناوەندیی عێراقەوە پێنەگەیشتووە تاوەکو بزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە دەکەن کە سزادراون.
بۆ کڕینى دۆلار بە نرخى فەرمى لە بانکى ناوەندى، دەبێت کۆمپانیاکان مامەڵەى هاوردەکردنى کاڵاکانیان لە رێگەى سەکۆى ئەلیکترۆنیەوە تۆمار بکەن بۆ ئەوەى وردبینى بکرێت.
بڵند محەممەد گوتى: "هەندێک کۆمپانیا هەن ناویان کوردى نییە، بەڵام لە هەرێمى کوردستانن، ئەگەر بانکى ناوەندى هەر راسپاردە و بڕیارێکمان بۆ بنێرێت لە بارەى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیا سزادراونە پابەند دەبین".
لەو 49 کۆمپانیایەى سزادراون، 26 یان بازرگانى گشتین، هەشتیان کۆمپانیاى پیشەسازیین، هەندێکى دیکەیان لە کەرتى دەرمان کاردەکەن.
هیوا عەبدوڵڵا فەقێ، خاوەنى کۆمپانیاى هێنان کە یەکێکە لە کۆمپانیا سزادراوەکان بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت: "نازانین هۆکارى ئەو سزایە چییە و لە رێگەى پارێزەرەکەمانەوە داواى روونکردنەوە دەکەین، سزاکە لەلایەن کۆمپانیاى k2 دراوە."
K2 کۆمپانیایەکى وردبینیى ئەمريکییە، وردبینی لە داواکاریى کۆمپانیاکان دەکات بۆ کڕینى دۆلار لە بانکى ناوەندى لە بەرامبەر هاوردەکردنى کاڵا و شتومەک.
هیوا عەبدوڵڵا فەقێ گوتی: "مامەڵەکانمان لە کۆمپانیاى K2 دەرچووە ئەگەرنا رێگە بە حەواڵەکە نەدەدرا، لە رێگەى ئەو بانکەى مامەڵەى حەواڵەکانمان بۆ دەکات پەڵپمان گرتووە".
بەگوێرەى بەدواداچوونى رووداو ئەو جۆرە سزایە دوو هۆکارى هەیە، ئەو کۆمپانیایەى حەواڵەکەى بۆ کراوە لە دەرەوە لەلایەن ئەمریکاوە سزادراوە ، یان ئەو بانکە نێوەندگیرەى لە عێراقەوە حەواڵە بۆ کۆمیانیاکان دەکات سزادراوە.
بانکى ناوەندى یەک دۆلار بە 1305 دینار دەداتە بازرگانان بۆ حەواڵەى دەرەکى، لەکاتێکدا بەهاکەى لە بازاڕى نێوخۆیی 1500 دینارە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ