شارەزایەکی بازاڕە داراییەکانی جیهان: بەهای بیتکۆین دادەبەزێت

17-05-2022
فریا یونسی
هێمای دراوی بیتکۆین
هێمای دراوی بیتکۆین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئازاد گەیلانی، شارەزای بازاڕە داراییەکانی جیهان پێشبینی دەکات بەهای بیتکۆین بۆ چوار هەزار و 600 دۆلار دابەزێت.
 
لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و دابەزینی نرخی یۆرۆ، ئازاد گەیلانی، شرۆڤەکاری ئابووری و شارەزای بازاڕە داراییەکانی جیهان لە لەندەنەوە میوانی بوولتەنی ئابووریی رووداو بوو. بە گوتەی ئازاد گەیلانی، وردە وردە نرخی هەر یۆرۆیەک دادەبەزێتە ئاستی نرخی دۆلار و بەرامبەر دەبنەوە.
 
ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت، یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی یۆرۆ، کێشەی سستبوونی ئابووریی ئەوروپایە کە بەهۆی کێشەکانی وزەوە سەریهەڵداوە و لەوە دەچێت، ئاستی یۆرۆ بۆ خوار دۆلاریش دابەزێت. هەروەها باس لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەکات و دەڵێت، بە بۆچوونی ئەو نرخی نەوت بۆ سەرووی 120 بۆ 130 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزدەبێتەوە. هۆکارەکەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ شەڕی ئۆکراینا و رووسیا و خستەبازاڕی نەوت لەلایەن ئەمریکاوە.
 
سەبارەت بە بەهای بیتکۆینیش، ئازاد گەیلانی ئاماژەی بەوە کرد، بەمزووانە دراوە دیجیتاڵییەکانیش دابەزینێکی بەرچاو بەخۆوە دەبینن، تەنانەت بۆ سفریش دادەبەزێت، "لە نرخی 64 هەزار دۆلاریی بیتکۆینەوە هۆشداریم بە خەڵک داوە، وەبەرهێنان لە دراوی دیجیتاڵدا نەکەن و لە 26 هەزار دۆلاریشدا هەر لەسەر ئەو هۆشدارییە بەردەوامە."
 
بە گوتەی ئەو شرۆڤەکارە، هۆکاری دابەزینی بەهای بیتکۆین دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیا گەورەکانی بواری دیجیتاڵ لە ئەمریکا و جیهان کە بووەتە هۆی سستی لە بازاڕەکانی دراوی دیجیتاڵدا؛ ئازاد گەیلانی تەنانەت پێشبینیش دەکات کە بەهای هەر بیتکۆینێک بۆ چوار هەزار و 600 دۆلاریش دابەزێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دراوی عێراقی لە بازاڕەکانی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی دارایی عێراق داوای 20 زانیاری لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات

کۆپییەکی خشتەکە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، لە دوو بەشی زانیاری پێکهاتووە، بەشێکیان تایبەتە بە زانیاریی کەسی مووچەخۆر، وەکو ناوی خۆی، باوکی، باپیری، باپیری باوکی، ناوی دایک و باوکی دایک و باپیری دایک، هەروەها ساڵی لە دایکبوون و رەگەز.