بۆ هەڵگرتنی پاڵاوگە نایاساییەکان وەزارەتی ناوخۆ چاوەڕوانی پارچە زەوییە

15-07-2019
سیروان عەباس
نیشانەکردن پاڵاوگەی نایاسایی
A+ A-

رووداو-هەولێر 

سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ فەرمانی هەڵگرتن و لادانی پاڵاوگە نایاساییەکانیان دەرکردووە، بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەش وەزارەتی ناوخۆ چاوەڕوانی دابینکردنی پارچە زەوییە لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان لەلایەن شاروانییەوە.


سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بۆ کۆکردنەوەی پاشماوەی پاڵاوگەکان داوای دابینکردنی پارچە زەویمان لە هەر سێ پارێزگاکە کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتی شارەوانی ئەو پارچە زەوییەی بۆ دابیننەکردووین".

بەگوتەی سامی جەلال وەزارەتی ناوخۆ بۆ هەڵگرتنی پاڵاوگە نایاساییەکان ئامادەیە، بەڵام ئەگەر ئەو پارچە زەوییە بۆ کۆکردنەوەی ئامێر و پاشماوەکانیان نەبێ، ناتوانن هەڵیانبگرن و کۆیان بکەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش نووسراویان بۆ وەزارەتی شارەوانی کردووە و چاوەڕوانی وەڵامی ئەوانن.

لە هەرێمی کوردستاندا 164 پاڵاوگەی نایاسایی هەن کە بڕیار بۆ هەڵگرتنی سەرجەمیان دەرچووە، زۆربەیان لە هەولێر و دواتر لە سلێمانی و دهۆکن.

 

 

 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی سنووریی مێهران.

هەناردەی دەروازەی سنووریی مێهران یەک ملیار دۆلاری تێپەڕاند

بەڕێوەبەری گومرکی پارێزگای ئیلام دەڵێت، لە نۆ مانگدا، بایی زیاتر لە یەک ملیار و 181 ملیۆن دۆلار کاڵا لە دەروازەی سنووریی مێهرانەوە هەناردە کراوە. راشیگەیاند رۆژانە 600 بارهەڵگر لە دەروازەکە بەرەو عێراق دەچن.