رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ بەهای دینار دابەزی و لیرەی سووریا جارێکی دیکە بەرزبووەوە. بەهای لیرەی تورکی و تمەنی ئێرانیش جێگیرن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 24-12-2024، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 151 هەزار و 250 دینارە.
لە یەک مانگی رابردوودا 100 دۆلار لە نزیک 150 هەزار دینار جێگیر بوو. حاجی سابیر دەڵێت: "دەنگۆی گۆڕانکاری لە سەکۆی ئەلیکترۆنیی فرۆشتنی دۆلار لە بانکی ناوەندی بۆ ساڵی نوێ بەهای دیناری دابەزاندووە".
بەهای لیرەی سووریا بەردەوامە لە بەرز و نزمی. لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو ئەمڕۆ یەک ملیۆن لیرەی سووری بەکار نەهاتوو 310 هەزار دینارە. لەکاتێکدا دوێنێ هەمان شێوەی دراو بە 250 هەزار دینار بوو.
دوو جۆر لیرەی سووری لەبازاڕدا هەیە. حاجی سابیر ئاماژەی بەوە کرد، "لیرەی سووری بەکارهاتوو کە هەمان بەهای هەیە و هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ لیرەی کەبسی بەکارنەهاتوو نییە، خواستی کەمی لەسەرە و یەک ملیۆن لیرە بە 200 هەزار دینارە".
هەر ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 7 ملیۆن و 500 هەزار تمەنە بە نەختی و 7 ملیۆن و 700 هەزار تمەنە بە حەواڵە. هاوکات 100 دۆلار بە 3 هەزار و 410 لیرەی تورکییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ