ئابووری
سەپاندنی گەمارۆی نوێی نەوتی لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر رووسیا، بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی لە سێ کۆبوونەوەی رابردووی بازاڕدا نرخی نەوت بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە
رووداو دیجیتاڵ
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور، ئەمڕۆ دووشەممە لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیەدا یەک دۆلار و 48 سەنت بەرزبووەوە و 81 دۆلاری تێپەڕاند.
سەپاندنی گەمارۆی نوێی نەوتی لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر رووسیا، بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی لە سێ کۆبوونەوەی رابردووی بازاڕدا نرخی نەوت بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا رۆژی دووشەممە، 1 دۆلار و 53 سەنت بەرزبووەوە و بە 78 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. لەدوای رۆژی 8ـی ئەم مانگەوە، نرخەکانی نەوت بەڕیژەی زیاتر لە 6٪ بەرزبوونەتەوە.
گەنجینەی ئەمریکا رۆژی هەینی دوو کۆمپانیای (گازپرۆم نەفت) و (سورگوت نەفت گاز)ی رووسیای لەگەڵ 183 کەشتیی نەوتهەڵگر سزا دا کە نەوتی رووسیا دەگوازنەوە.
شارەزایانی بانکی (RBS) دەڵێن، "گەمارۆی نەوتی نوێی سەر رووسیا دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە نەتوانێت بە ئاسانی لەوە بەدواوە نەوت هەناردەی چین و هیندستان بکات کە دوو هاوردەکاری گەورەی نەوتن لە جیهاندا."
بەپێی شرۆڤەکاران، چین و هیندستان ناچارن لە جیاتی رووسیا، لە رێگەی بەرهەمهێنەرانی نەوتی کەنداوەوە پێداویستییەکانی خۆیان بە نەوتی خاو دابین بکەن و ئەوەش نرخەکانی نەوتی بەرزکردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ