بەهای دینار بەرزبووەوە؛ 100 دۆلار بە 163 هەزارە

12-11-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن بەهای دینار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا بەهای دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 163 هەزار دینار دەفرۆشرێت. هەروەها 100 دۆلار بەرامبەر 5 ملیۆن و 100 هەزار تمەنە.
 
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر ئەمڕۆ (یەکشەممە 12-11-2023) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 163 هەزار دینار دەفرۆشرێت.
 
هاوکات لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی 100 دۆلار بە 163 هەزار دینارە.
 
دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بە 163 هەزار و 500 دینار فرۆشرا، لەکاتێکدا هەفتەی رابردوو 100 دۆلار گەیشتبووە زیاتر لە 166 هەزار دینار.  
 
لەبارەی بەهای تمەنی ئێرانییەوە، حاجی سابیر گوتی، ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 5 ملیۆن و 100 هەزار تمەنە.
 
زیاتر لە ساڵێکە بانکی ناوەندیی عێراق چەندین رێکاری بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار گرتووەتەبەر، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ بەهای دینار لە نزمیدایە.
 
بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانی دەوام نزیکەی 200 ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی دەفرۆشێت و 100 دۆلار دەداتە 132 هەزار دینار، بەڵام زۆرینەی پارەکەی بۆ حەواڵەیە و نایەتە نێو بازاڕەکانی کوردستان و عێراقەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە