دارایی عێراق: لە پێنج مانگدا زیاتر لە 4 تریلیۆن دینارمان بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە

12-07-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند لە پێنج مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا عێراق زیاتر لە 47 تریلیۆن دینار خەرجی و 54 تریلیۆن دینار داهاتی هەبووە. لەو ماوەیەشدا زیاتر لە 4 تریلیۆن و 10 ملیار دیناریان بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە.
 
وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق خشتەی داهات و خەرجییەکانی پێنج مانگی یەکەمی ئەم ساڵی بڵاوکردەوە. کۆی گشتی خەرجییەکان لەو ماوەیەدا، 47 تریلیۆن و 827 ملیار و 405 ملیۆن دینار دەبێت، کە 42 تریلیۆن و 877 ملیار دیناری خەرجی بەردەوام و 4 تریلیۆن و 950 ملیار دیناریشی خەرجیی وەبەرهێنان بووە. 
 
بەپێی وەزارەتی دارایی و ئابووریی عێراق، ئەم وەزارەت و دامەزراوانە زۆرترین خەرجییان هەبووە:  
 
- وەزارەتی دارایی: 10 تریلیۆن و 610 ملیار دینار
 
- وەزارەتی ناوخۆ: 5 تریلیۆن و 490 ملیار دینار
 
- وەزارەتی پەروەردە: 4 تریلیۆن و 473 ملیار دینار
 
- ئەنجوومەنی وەزیران: 4 تریلیۆن و 78 ملیار دینار
 
- هەرێمی کوردستان: 4 تریلیۆن و 10 ملیار و 368 ملیۆن دینار 
 
- وەزارەتی بەرگری: 3 تریلیۆن و 325 ملیار دینار
 
- وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: 2 تریلیۆن و 655 ملیار دینار
 
- وەزارەتی تەندروستی و ژینگە: 2 تریلیۆن و 656 ملیار دینار
 
- 23 تریلیۆن تەنیا بۆ مووچەی فەرمانبەران
 
بەپێی خشتەی لیستەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەم پۆڵێنانە زۆرترین خەرجییەکانییان بردووە:
 
- مووچەی فەرمانبەران: 23 تریلیۆن و 314 ملیار دینار
 
- پێداویستی خزمەتگوزاری: 194 ملیار و 169 ملیۆن دینار
 
- پێداویستی شمەکی: 993 ملیار و 682 ملیۆن دینار
 
- چاککردنەوە: 109 ملیار و 851 ملیۆن دینار
 
- بەخشین و یارمەتی و خەرجییەکانی دیکە: 4 تریلیۆن و 290 ملیار دینار
 
- چاودێری کۆمەڵایەتی: 10 تریلیۆن و 174 ملیار دینار
 
78٪ـی خەرجییەکان بۆ مووچەیە
 
مووچە یەکێکە لە گەورەترین ژمارەکانی نێو لیستی خەرجیی وەزارەتی دارایی، لە کۆی 47 تریلیۆن دینار 37 تریلیۆن دیناری بۆ مووچە بووە، مووچە بەمشێوەیەیە دابەشبووە:
 
- کۆی گشتی: 37 تریلیۆن و 780 ملیار دینار 
 
- رێژەی مووچە بەبەراورد بە خەرجیی گشتی: 78٪
- بەراوردی مووچە بە خەرجیی بەردەوام:88.1٪
 
1. مووچەی فەرمانبەران: 23 تریلیۆن و 314 ملیار دینار
 
2. بەخشین و یارمەتی و خەرجییەکانی دیکە: 4 تریلیۆن و 290 ملیار دینار
 
3. چاودێری کۆمەڵایەتی:10 تریلیۆن و 174 ملیار دینار
 
- داهاتەکانی عێراق
 
بەپێی وەزارەتی دارایی عێراق لەماوەی پێنج مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا، داهاتەکانی عێراق شەش تریلیۆن و 876 ملیار دینار زیاتر بووە لە خەرجییەکانی، 89٪ـی داهاتەکانیش لە رێگەی نەوتەوە بووە
 
کۆی گشتیی داهات:
 
54 تریلیۆن و 703 ملیار دینار
 
1. نەوتی: 48 تریلیۆن و 408 ملیار دینار
 
2. نانەوتی: 6 تریلیۆن و 248 ملیار دینار، کە لەم بەشانە پێکدێت:
 
- باجی سەر سامان و داهات: 1 تریلیۆن و 270 ملیار دینار
 
- باجی سەر شمەک و رسوماتی بەرهەمهێنان: 1 تریلیۆن و 318 ملیار دینار
 
- رسومات: 763 ملیار دینار
 
- پشکی بودجە لە قازانجەکانی کەرتی گشتی: 157 ملیار دینار
 
- داهاتەکانی  سەرمایە: 424 ملیار دینار
 
- داهاتەکانی دیکە: 2 تریلیۆن و 280 ملیار دینار
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارگەیەک لە هەرێمی کوردستان؛ وێنە: رووداو - ئەرشیف

رێگری عێراق لە بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە؛ 'زیانی زۆری پێگەیاندووین'

زیاتر لە پێنج مانگە حکومەتی عێراق رێگە نادات بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان ببرێتە نێوەڕاست و خوارووی عێراق. بەرپرسانی ژوورە بازرگانییەکان دەڵێن، رێگرییەکان زیانی زۆریان بە خاوەن کارگەکان گەیاندووە و بوونەتە هۆکاری داخستنی ژمارەیەک کارگە.