بانکی ناوەندیی عێراق: عەلی عەللاق و جەی پی مۆرگان لەسەر حەواڵەکردنی پارە بۆ چین رێککەوتن

11-02-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە میانی سەردانەکەی بۆ واشنتن لەگەڵ دانیال زیلیکۆ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی لە دامەزراوەی جەی پی مۆرگان کۆبووەوە. پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت: "بانکی ناوەندی پابەندە بە جێبەجێکردنی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان لە رووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆردا".
 
بەپێی راگەیێندراوێکی رۆژی شەممە، 11-02-2023ـی بانکی ناوەندیی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا "رێککەوتن کراوە کە بانکی جەی پی مۆرگان ئاسانکاری بۆ سیستمی بانکی ناوەندیی عێراق بکات تاوەکو پارە بۆ چین رەوانە بکات، ئەوەش بەمەبەستی پارەدارکردنی راستەوخۆی هاوردەکردنی کاڵای کەرتی تایبەت".
 
هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکراوە لەبارەی کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە یەدەگ و نەختینە و پێشکێشکردنی پشتیوانیی تەکنیکیی بانکیی جەی پی مۆرگان بۆ بانکی ناوەندیی عێراق و کەرتی بانکی لە عێراقدا. 
 
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند: "بانکی ناوەندیی عێراق پابەندە بە جێبەجێکردنی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان لە رێگەگرتن لە سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆردا".
 
هاوکات عەلی عەللاق دووپاتیکردەوە لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی بانکی ناوەندی لەگەڵ هاوتەکانی لە وڵاتانی جیهاندا، بەشێوەیەک کە خزمەتی کاری کەرتی بانکیی عێراق و پەرەپێدانی بکات. 
 
رۆژی 10-02-2023، باڵیۆزخانەی عێراق لە چین لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان چین و عێراق لە ساڵی 2022دا گەیشتووەتە 53.37 ملیار.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕیژەی 0.3٪ بەرزبووەوە

چوار رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ یەک ئۆنسە بە 2667 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

نرخی زێڕ بۆ ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە، فراوانبوونی زیاتری جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، خواستی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بۆ کڕینی کانزای زەرد زیادکردووە.