بەهای زێڕ بەرزبووەوە؛ هەر ئۆنسەیەکی بە زیاتر لە 1862 دۆلارە

10-10-2023
نیشانەکردن نرخی زێڕ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نرخی زێر، ئەمڕۆ درێژەی بە بەرزبوونەوەکانی دا و هەر ئۆنسەیەکی لە نزیکەی 1862 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
لە دوای هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل و بەرپەرچدانەوەی ئیسرائیل، کە ئەمڕۆ (سێشەممە، 10-10-2023) چوارەم رۆژی شەڕەکەیە، نرخی زێڕ نزیکەی 30 دۆلار بەرزبووەتەوە.
 
بەپێی شرۆڤەکاران، بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ پەیوەستە بەوەی؛ تاوەکو چەند ئاگری شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس تەشەندەکات و درێژەدەکێشێت.
 
زێڕ، کاڵایەکی ستراتیژییە و لەکاتی نادڵنیاییەکاندا وەبەهێنەران روو لە کڕینی دەکەن.
 
ئەم بەرزبوونەوەیە لەکاتێکدایە، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە هەفتەی رابردوو، نرخی زێڕی تاوەکو 1810 دۆلار دابەزاند.
 
شەوی رابردوو، بەڕێوەبەرێکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاندوو 'بە لەبەرچاوگرتنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس و تەشەنەکردنی مەترسییە جیۆپۆلەتیکییەکان، بە ئەگەری زۆرەوە پێویست بە بەرزکردنەوەی زیاتری سوودی بانکی ناکات،' لەبەرئەوەش سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا و بەهای دۆلار، دابەزین و بوونە هۆکار بۆ دابەزینی نرخی زێڕ و کانزاکانی دیکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە