رووداو - بەغدا
دوای نزیکەی چوار مانگ لە راگرتنی، هەناردە و بەکارهێنانی بەشێک لە نەوتی کوردستان دەستیپێکردەوە و سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، "ئێستا رۆژانە زیاتر لە 150 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان رەوانەی پاڵاوگەکانی حکومەتی عێراق دەکرێت."
رۆژی 25-03-2023 هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگیرا، ئەوەش دوای ئەوەی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس کەیسێکی لەنێوان تورکیا و عێراق یەکلاییکردەوە.
سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ رووداوی ئاشکرا کرد، "ناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە هاوئاهەنگیی وەزارەتی نەوتی عێراقە و لە چوارچێوەی یاسای بودجەدایە. بەمەش یاسای بودجە لەڕووی پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان 100% چووەتە واری جێبەجێکردنەوە و هیچ کێشەیەکی نەماوە."
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، "دوای ئەوەی ئەو بڕە نەوتەی کوردستان درایە پاڵاوگەکانی ناوخۆ، فرۆشتن و هەناردەی نەوتی کەرکووک دەستی پێکردەوە، بەڵام ئەمجارەیان لەڕێگەی بەسرەوە."
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رۆژی پێنجشەممە، 06-07-2023، لە پەراوێزی کۆنگرەی ساڵانەی ئۆپێک لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا رایگەیاند، دانوستاندنەکان لەگەڵ تورکیا بەردەوامن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت[ـی هەرێمی کوردستان] لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە کە بە گوتەی تورکیا، بەهۆی بوومەلەرزەوە زیان بە بۆرییەکە گەیشتووە.
لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، ئەو سەرچاوەیە ئەوەی خستەڕوو، "تورکیا تاوەکو ئەم ساتە بە فەرمی وەڵامی عێراقی نەداوەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی فرۆشتنی نەوتی کوردستان، بەڵام هیچ بیانوویەک نەماوە و لەڕووی تەکنیکییەوە عێراق و هەرێمی کوردستان ئامادەن و هەموو هاوئاهەنگییەکیان کردووە."
هەر بەپێی قسەی ئەو سەرچاوە باڵایەی وەزارەتی نەوتی عێراق، ژمارەیەک گرێبەستی نوێ واژۆ کراون بۆ فرۆشتنی نەوتی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای جیهانی.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ