بەهای دینار بەرزبووەوە؛ 100 دۆلار بە نزیکەی 148 هەزار دینارە

08-04-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە؛ لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی 100 دۆلار بە 148 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ هەروەها 5 ملیۆن و 90 هەزار تمەنی ئێرانیش بەرامبەر 100 دۆلاری ئەمریکییە.
 
رۆژی شەممە، 8ـی نیسانی 2023، کاژێر 11:30ـی بەیانی، جەبار گۆران، گوتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 148 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت. لەبارەی تمەنی ئێرانییەوە جەبار گۆران گوتی، 100 دۆلار بەرامبەر 5 ملیۆن و 90 هەزار تمەنە.
 
رۆژی پێنجشەممە 100 دۆلار بە زیاتر لە 149 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
 
جیا لە سلێمانی، لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری هەولێر جگە لە رۆژانی هەینی، رۆژانی شەممەش بازاڕەکە پشووە و بە فەرمی کاری تێدا ناکرێت.
 
بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار، رۆژی 07-02-2023 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ئەنجوومەنی ئیدارەی بانکی ناوەندیی عێراقی پەسند کرد، بەوەی دەستکاریی نرخی فرۆشتنی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بکرێت، بە شێوەیەک 100 دۆلار ببێتە 130 هەزار دینار، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ بەهای بەگوێرەی رێکارەکانی بانکەکە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزنەبووەتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دراوی عێراقی لە بازاڕەکانی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی دارایی عێراق داوای 20 زانیاری لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات

کۆپییەکی خشتەکە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، لە دوو بەشی زانیاری پێکهاتووە، بەشێکیان تایبەتە بە زانیاریی کەسی مووچەخۆر، وەکو ناوی خۆی، باوکی، باپیری، باپیری باوکی، ناوی دایک و باوکی دایک و باپیری دایک، هەروەها ساڵی لە دایکبوون و رەگەز.