رووداو دیجیتاڵ
رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیە، نرخی نەوت بەڕێژەی 2% دابەزی.
هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ بڵاوبوونەوەی داتاکانی بازاڕی کاری ئەمریکا دەگەڕێتەوە کە ئاشکرای کرد، ئابووریی ئەمریکا لە مانگی ئابدا کەمتر لە ئاستی چاوەڕوانییەکان هەلیکاری نوێی رەخساندووە و بەرەو ساردبوونەوە رۆیشتووە.
یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور دۆلارێک و 63 سەنت دابەزی و بە 71 دۆلار و 6 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش دۆلارێک و 48 سەنت دابەزی و بە 67 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەو دابەزینەی نرخی نەوت کەمترین ئاستە لە مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵ بەدواوە.
لە ئاستی هەفتانەدا نرخی نەوتی برێنت بەڕێژەی 10% و نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا بەڕێژەی 8% دابەزیون.
باب یاوگەر، بەڕێوەبەری بەشی وزە لە بانکی ژاپۆنی (میزۆهۆ) لەوبارەیەوە رایگەیاند: "جگە لە سستبوونەوەی بازاڕی کاری ئەمریکا، کەمبوونەوەی خواست لەلایەن چینەوە بۆ بەکارهێنانی نەوت، گوشاری لەسەر نرخەکانی نەوت داناوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ