وەزارەتی دارایی عێراق لە شەش مانگدا 5 تریلیۆن دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە

07-08-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لەماوەی شەش مانگدا عێراق 58 تریلیۆن دینار خەرجیی هەبووە و داهاتەکانیشی 65 تریلیۆن دینار بووە. لەو ماوەیەشدا 5 تریلیۆن دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، زیاتر لە 40 تریلیۆن دیناری عێراق بۆ مووچە رۆیشتووە کە دەکاتە 77.1%ـی کۆی خەرجییەکان.
 
لە شەش مانگدا پێنج تریلیۆن دینار بۆ هەرێمی کوردستان
 
وەزارەتی دارایی لە شەش خشتەدا خەرجی و داهاتەکانی شەش مانگی عێراق، لە یەکی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تاوەکو کۆتایی مانگی حوزەیران بڵاوکردەوە.
 
بەپێی خشتەکان، لەو شەش مانگەدا عێراق 58 تریلیۆن و 253 ملیار دینار خەرجیی کردووە، داهاتەکانیشی 65 تریلیۆن و 921 ملیار دینار بووە.
 
خەرجییەکانی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ:
 
- خەرجیی بەردەوام:
52 تریلیۆن و 402 ملیار دینار
 
- خەرجیی وەبەرهێنان:
5 تریلیۆن و 851 ملیار دینار
 
ئەو وەزارەت و دامەزراوانەی زۆرترین خەرجییان هەبووە:
 
- وەزارەتی دارایی: 
12 تریلیۆن و 644 ملیار دینار
 
- وەزارەتی ناوخۆ:
6 تریلیۆن و 591 ملیار دینار
 
- ئەنجوومەنی وەزیران:
4 تریلیۆن و 883 ملیار دینار
 
- وەزارەتی پەروەردە:
5 تریلیۆن و 354 ملیار دینار
 
- هەرێمی کوردستان:
5 تریلیۆن و 73 ملیار و 367 ملیۆن دینار
 
ئەو پارێزگایانەی زۆرترین خەرجییان هەبووە: 
 
- بەسرە: 553 ملیار دینار 
- بەغدا: 421 ملیار دینار
- نەینەوا: 323 ملیار دینار
- زیقار: 260 ملیار دینار
- ئەنبار: 258 ملیار دینار
 
سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانیی عێراق، بە رووداوی گوت "عێراق ئەمساڵ پارەی کەمتر لەوەی لە خشتەکانی بودجە دیاریکردووە، خەرجدەکات، چونکە ژمارەکانی نێو خشتەکان و یاسای بودجەش خەمڵێندراوە."
 
نەبیل مەرسوومی، شارەزای ئابووریش پێیوایە لە مانگەکانی داهاتوودا عێراق بڕە پارەی زیاتر خەرجدەکات. دەشڵێت "ژمارەکانی نێو بودجە زۆرجار نەگونجاون، بۆیە نە خەرجی و نە داهاتەکانی وەکو خۆی نابێت."
 
مووچە؛ زۆرترین خەرجی
 
لە شەش مانگدا عێراق 52 تریلیۆن و 402 ملیار دینار خەرجیی بەردەوامی هەبووە، کە بەمشێوەیە دابەشبوون:
 
- مووچەی فەرمانبەران:
28 تریلیۆن 189 ملیار دینار
 
- پێداویستیی شمەک:
710 ملیار دینار
 
- پێداویستیی خزمەتگوزاری:
1 تریلیۆن و 173 ملیار دینار
 
- چاککردنەوە:
146 ملیار دینار
 
- بەخشین و یارمەتی و سوود و خەرجییەکانی دیکە:
5 تریلیۆن و 492 ملیار دینار
 
- چاودێریی کۆمەڵایەتی:
12 تریلیۆن و 244 ملیار دینار
 
- قەرز:
4 تریلیۆن و 151 ملیار دینار
 
بەپێی بەدواداچوون و لێکدانەوەکان، لە کۆی 52 تریلیۆن دیناری خەرجیی بەردەوام، 40 تریلیۆن و 433 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەران و چاودێریی کۆمەڵایەتی بووە، کە دەکاتە 69.4%ـی کۆی خەرجییەکان و 77.1%ـی کۆی خەرجییە بەردەوامەکان.
 
رائید مالیکی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، هۆشداری لە زیادبوونی خەرجییەکان بەهۆی مووچەوە دەدات و دەڵێت "لە ساڵانی داهاتوودا کاتێک دەبینین نیوە زیاتری خەڵک مووچەخۆرن، دەزانین کە چ کارەساتێک روویداوە، دەبێت پەرە بە کەرتی تایبەت بدرێت."
 
ئەو پەرلەمانتارە پێشنیاز دەکات حکومەتی عێراق بەلانیکەمەوە بۆ پێنج ساڵ دامەزراندن لە کەرتی گشتی نەهێڵێت، بۆ ئەوەی خەڵک روو لە کەرتی تایبەت بکەن.
 
لە شەش مانگدا تەنیا 78 ملیار دینار بۆ کشتوکاڵ بووە
 
لە کۆی 58 تریلیۆن و 253 ملیار دینار، خەرجیی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، 5 تریلیۆن و 851 ملیار دینار بودجەی وەبەرهێنان بووە، تەنیا 1.4٪ـی ئەو پارەیە بۆ کشتوکاڵ تەرخانکراوە.
 
کۆی بودجەی وەبەرهێنان بەپێی کەرتەکان:
 
- کشتوکاڵ:
87 ملیار دینار
 
- پیشەسازی:
955 ملیار دینار 
 
- گواستنەوە و گەیاندن:
یەک تریلیۆن و 111 ملیار دینار
 
- باڵەخانە و خزمەتگوزاری:
3 تریلیۆن و 137 ملیار دینار
 
- پەروەردە و فێرکردن:
558 ملیار دینار
 
بودجەی وەبەرهێنان، لە خشتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، بەمشێوەیە بووە:
 
کۆی گشتی: 
5 تریلیۆن و 851 ملیار دینار، لەوانە:
 
- کارنامەی وەبەرهێنان:
3 تریلیۆن و 472 ملیار دینار
 
- پەرەپێدانی پارێزگاکان:
2 تریلیۆن و 34 ملیار دینار
 
- پترۆدۆلار:
315 ملیار دینار 
 
- زیندووکردنەوەی زۆنگاوەکان:
757 ملیۆن دینار
 
- کەمکردنەوەی هەژاری:
27 ملیار و 806 ملیۆن دینار
 
نەوت، سەرچاوەی 89%ـی داهاتەکانی عێراقە
 
بەپێی خشتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە یەکی کانوونی دووەمی ساڵی 2024 تاوەکو کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، کۆی داهاتە بەدەستهاتووەکانی عێراق 65 تریلیۆن و 921 ملیار دینار بووە، بەمشێوەیە دابەش دەبێت:
 
- داهاتی نەوتی:
 
58 تریلیۆن و 699 ملیار دینار
89%ـی کۆی داهات
 
- داهاتی نانەوتی:
7 تریلیۆن و 118 ملیار دینار
11%ـی کۆی داهات
 
- داهاتە نانەوتییەکان بریتین لە:
 
- باجی داهات و سامانەکان:
1 تریلیۆن 389 ملیار دینار
 
- باجی شمەک و رسووماتی بەرهەمهێنان:
1 تریلیۆن و 584 ملیار دینار 
 
-رسوومات: 
 
888 ملیار و 582 ملیۆن دینار
- پشکی بودجە لە قازانجەکانی کەرتی گشتی:
216 ملیار دینار 
 
- داهاتەکانی وەبەرهێنان و پرۆژەکان:
507 ملیار دینار 
 
- داهاتەکانی دیکە:
2 تریلیۆن و 551 ملیار دینار
 
هەروەها پێشینەکانی عێراقیش لەو شەش مانگەدا 15 تریلیۆن و 954 ملیار دینارن، بەمشێوەیە دابەشدەبن:
 
- پێشینەی بودجەی بەردەوام:
11 تریلیۆن و 103 ملیار دینار
 
- پێشینەی بودجەی وەبەرهێنان:
4 تریلیۆن و 851 ملیار دینار
 
بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2024، تەنیا خشتەکانی نێردرایە پەرلەمان، قەبارەی خەرجییەکانی بودجە 211 تریلیۆن و 900 ملیار دینار و  داهاتەکانیش 147 تریلیۆن و 800 ملیار دینارە، کورتهێنان 64 تریلیۆن دینارە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارگەیەک لە هەرێمی کوردستان؛ وێنە: رووداو - ئەرشیف

رێگری عێراق لە بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە؛ 'زیانی زۆری پێگەیاندووین'

زیاتر لە پێنج مانگە حکومەتی عێراق رێگە نادات بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان ببرێتە نێوەڕاست و خوارووی عێراق. بەرپرسانی ژوورە بازرگانییەکان دەڵێن، رێگرییەکان زیانی زۆریان بە خاوەن کارگەکان گەیاندووە و بوونەتە هۆکاری داخستنی ژمارەیەک کارگە.