عێراق ئەم ساڵ بایی 3.35 تریلیۆن دینار بەرهەمی نەوتیی بە ئەلیکترۆنی فرۆشتووە

03-09-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای بەرهەمەکانی نەوتی عێراق لە هەشت مانگی یەکەمی 2024دا بایی زیاتر لە 3 تریلیۆن و 300 ملیار دینار بەرهەمی نەوتیی لەڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە فرۆشتووە. گوتەبێژی کۆمپانیاکە دەڵێت، "پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو سەرجەمی فرۆشی بەرهەمە نەوتییەکان بە رێگەی ئەلیکترۆنی دەبێت."
 
بەپێی بەدواداچوونی رووداو، عێراق لە هەشت مانگی یەکەمی ساڵی 2024دا لە رێگەی کۆمپانیای بەرهەمەکانی نەوتی سەر بە وەزارەتی نەوت، بایی 3 تریلیۆن و 349 ملیار و 901 ملیۆن دینار نەوتی لە رێگەی ئەلیکترۆنی و ئامێرەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە فرۆشتووە.
 
تەنیا لە مانگی ئابی ئەم ساڵ، عێراق بایی 632 ملیار دیناری لە بەرهەمەکانی نەوت فرۆشتووە، لە کاتێکدا مانگی تەممووز بایی 607 ملیار دیناری فرۆشتبوو.
 
کۆی ئەو بەرهەمە نەوتییانەشی لە رێگەی ئامێرەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵ فرۆشراون، 2 تریلیۆن و 110 ملیار و 901 ملیۆن دینار بووە.
 
ئەحمەد ریاز، گوتەبێژی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "یەکێک لە بڕیارەکانی وەزارەتی نەوت بە پشتبەستن بە بڕیارەکانی حکومەتی عێراق ئەوەیە، فرۆشتنی نەوت بەردەوام بێت تاوەکو هیچ فرۆشتنێک بە کاش نەمێنێت و هەمووی بە پارەدانی ئەلیکترۆنی بێت."
 
لە 01-01-2024 وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاریدا فرۆشتنی بەنزین، گاز و نەوت لە وێستگەکان تەنیا لە رێگەی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەبێت.
 
1ی حوزەیرانى 2023 بانکى ناوەندیى عێراق دەستپێکردنى خزمەتگوزاریى پارەدانى ئەليکترۆنى (POS)ی لە هەردوو کەرتى تایبەت و گشتى راگەیاند و ئاماژەى بەوە دا، ئامانج لەو بڕیارەی بەهێزکردنى متمانەى پارەدانى ئەلیکترۆنی و سنووردارکردنى مامەڵەى نەختینەیە لە مامەڵەکانى پارەدان و بازرگانیدا.
 
رۆژی 17ی کانوونى دووەمى 2023، ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا لە 1ی حوزەیرانەوە بە فەرمى دەست بە کارکردن بکرێت بە سیستمى پارەدانى ئەلیکترۆنى، تاوەکو هاووڵاتییان لە رێگەى کارتى بانکیەوە مامەڵە داراییەکانیان لە فەرمانگەى حکومى و کەرتى تایبەت بەڕێبکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارگەیەک لە هەرێمی کوردستان؛ وێنە: رووداو - ئەرشیف

رێگری عێراق لە بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە؛ 'زیانی زۆری پێگەیاندووین'

زیاتر لە پێنج مانگە حکومەتی عێراق رێگە نادات بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان ببرێتە نێوەڕاست و خوارووی عێراق. بەرپرسانی ژوورە بازرگانییەکان دەڵێن، رێگرییەکان زیانی زۆریان بە خاوەن کارگەکان گەیاندووە و بوونەتە هۆکاری داخستنی ژمارەیەک کارگە.