کامالا هاریس هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی برسیەتی دەدات لە ئەمریکا

02-12-2020
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن کامالا هاریس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، هۆشداری لەبەرپابوونی برسیەتی لە وڵاتەکەی دا بەهۆی پەتای کۆڤید 19، بەڵام بەڵێنی گرتنەبەری رێوشوێنی خێرای دا، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو تەنگژەیە.
 
هاریس لەگەڵ جۆ بایدن، لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی سەرۆکایەتی ئەمریکادا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و لە 20ی کانوونی دووەمی داهاتوودا دەسەڵاتەکانی کۆشکی سپی وەردەگرن.
 
کامالا گوتی مامەڵەکردن لەگەڵ لێکەوتە ئابوورییەکانی کۆرۆنا ئێستا لە هەموو کات پێویستترە، ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشییەکە لە وڵاتەکەیدا داوە و بەڵێنیداوە، لە کاتی وەرگرتنی دەسەڵاتەکانی کۆشکی سپیدا، لێبڕاوانە کار بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە بکات.
 
هاریس یەکەم ئافرەتە پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بەدەستدەهێنێت، ئەو دەڵێت لەگەڵ تووشبوونی هەزاران کەسی نوێدا لە ئەمریکا بە نەخۆشییەکە، "پاشەکشەی ئابووریی لە هەموو ئەمریکادا بەردەوام دەبێت".
 
ئەو رایگەیاندووە کە ژمارەیەکی زۆری ئەمریکییە پێگەیشتووەکان، کە دەڵێن منداڵمان هەیە، باس لە بڵاوبوونەوەی برسیەتی لە نێو ماڵەکانیاندا دەکەن، لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی ئەو کەسانەدا کە چیدی قەرزەکانیان پێنادرێتەوە.
 
کۆرۆنا و داخستنی ئابووری و کەرەنتینە و پاشەکشەی چالاکییە بازرگانییەکان، کەسانی زۆری لە ئەمریکادا بێکار کردووە.
 
کامالا هاریس بەڵێنیداوە تیمی ئابووری، هەموو توانای خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و لێکەوتەکانی کۆرۆنا بخاتە کار، لەپێناو باشکردنی ئاستی ئابووریی هەموو ئەمریکییەکاندا، ئەو گوتی: "لە رۆژی یەکەمەوە دەست بەچارەسەرکردنی ئەو گرفتانە دەکەین".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕیژەی 0.3٪ بەرزبووەوە

چوار رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ یەک ئۆنسە بە 2667 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

نرخی زێڕ بۆ ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە، فراوانبوونی زیاتری جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، خواستی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بۆ کڕینی کانزای زەرد زیادکردووە.