وەزیری نەوتی عێراق: وەبەرهێنان لە 10 کێڵگەی گاز بۆ کۆمپانیاکانی ئەمریکا پیشنیاز دەکەین

01-09-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری نەوتی عێراق ژمارەیەکی نوێ بۆ یەدەگی گازی عێراق دەخاتەڕوو و دەڵێت، بە وەبەرهێنانکردن لە نزیکەی 10 کێڵگەی گاز لە رۆژئاوای عێراق ئەو یەدەگە بۆ 200 تریلیۆن پێ سێجا زیاد دەکات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بەم نزیکانە سەردانی ئەمریکا دەکات و وەبەرهێنان لە 10 کێڵگەی گازی دەخەنە بەردەستی کۆمپانیاکانی ئەمریکا. 
 
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکدا بە میدیای فەرمیی عێراقی رایگەیاند، بەم نزیکانە سەردانی ئەمریکا دەکات و وەبەرهێنان لە ژمارەیەک کێڵگەی گاز دەخاتە بەردەم کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە.
 
گوتیشی: "لە گەڕی پێنجەمی تەواوکاری و شەشەمی گرێبەستەکانی مۆڵەتدا 29 کێڵگەی گازی خرانەڕوو، بەڵام لەبری ئەوانە گرێبەست بۆ 14 کێلگەی نەوتی کرا کە لە پارێزگاکانی عێراق. ئەو کێڵگانە تەنیا واژۆی کۆتاییان ماوە. تەنیا 9-10 کێڵگەی گاز ماون کە لە رۆژئاوای عێراقن و بڕێکی زۆری گازیان تێدایە."
 
دەشڵێت: "بەم نزیکانە سەردانی ئەمریکا دەکەین و بۆ وەبەرهێنان کێڵگەکانی گاز دەخەینە بەردەستی کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە. ئێمە دەستپێشخەریمان کردووە بۆ هەڵکەندنی بیرێک لە کێڵگەی عەنزە کە ئەم شوێنە بەپێی توێژینەوەکان رۆژانە هەزار ملیۆن پێ سێجا بەرهەم بهێنێت."
 
حەیان عەبدولغەنی، لە قسەکانی ئاماژەی بۆ یەدەگی گاز لە عێراق کرد: "128 تریلیۆن پێ سێجایە، بە وەبەرهێنان لە کێڵگەکانی گاز لە رۆئاوای عێراق ئەو بڕە بۆ زیاتر لە 200 تریلیۆن پێ سێجا زیاد دەکات، ئەو کات عێراق دەگاتە ئاستی خۆبژێوی و گازیش هەناردە دەکات."
 
بەپێی ئەو ژمارە نوێیەی یەدەگی گازی سرووشتی، عێراق لەسەر ئاستی جیهان لە ریزبەندی پێنجەمەوە دەبێتە چوارەم گەورە بەرهەمهێنەری گاز.
 
رۆژی شەممە، 11ی ئایاری 2024، بە بەشداریی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە شاری بەغدا رێوڕەسمی دەستپێکردنی گەڕی تەواوکردنی مۆڵەتی پێنجەمی تەواوکاری و گەڕی شەشەم بەڕێوەچوو بۆ وەبەرهێنان لە 29 کێڵگە و شوێنی دۆزینەوەی نەوت و گاز.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارگەیەک لە هەرێمی کوردستان؛ وێنە: رووداو - ئەرشیف

رێگری عێراق لە بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە؛ 'زیانی زۆری پێگەیاندووین'

زیاتر لە پێنج مانگە حکومەتی عێراق رێگە نادات بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان ببرێتە نێوەڕاست و خوارووی عێراق. بەرپرسانی ژوورە بازرگانییەکان دەڵێن، رێگرییەکان زیانی زۆریان بە خاوەن کارگەکان گەیاندووە و بوونەتە هۆکاری داخستنی ژمارەیەک کارگە.