كوردانی شام؛ سەلاحەدین و مەولانا و كۆمەڵێك میراتی دیكە
کوردانی شام لە دەورانی ئەیوبی دا لە پاڵەوانانی شەڕ و بەرەنگاری خاچییەکان بوون، تەرمی هەندێک فەرماندەشیان هەر لە شام نێژراون
کوردانی شام لە دەورانی ئەیوبی دا لە پاڵەوانانی شەڕ و بەرەنگاری خاچییەکان بوون، تەرمی هەندێک فەرماندەشیان هەر لە شام نێژراون
چانسی هێزە مەدەنییەكان و میراتگرەكانی تشرین لاواز دێتە بەرچاو بۆ بەدەستهێنانی سەركەوتنی بەرچاو لەم هەڵبژاردنەدا. هەڵبەت ئەگەری سوپرایز هەر بە كراوەیی دەمێنێتەوە. هۆكاری ئەم رەشبینییەش جگە لە كێشە نێوخۆییەكانی ئەم هێزانە، پێداگری هێزە گەورەكانە لە هێشتنەوەی چوارچمكی پرۆسە سیاسییەكە لە دەستی هێزە شیعە باڵادەستەكان لەم قۆناخەدا.
ئەگەرێک هەیە كە ئەمریكییەكان لە رێگەی حكومەتی عێراقەوە گرووپە شیعەكانیان ناچار بە بێدەنگی كردبێت، بەتایبەت كە فەرماندەی لیوای 30ی حەشد ئەوەی دركاندووە، کە ئەمریكییەكان داوای گرەنتییان كردووە، كە گرووپە چەكدارەكانی شیعەی عێراق بەگشتی خۆیان بەدوور بگرن لەو جموجووڵە سەربازییەی کە ئامانجەکەی ئەودیوی شارۆچكەی قائیم و پارێزگای ئەنبارە.
باوەڕێك دروستبووە كە سەدر مەسەلەی قورئان بكاتە دەستپێكی گەڕانەوەی بۆ ناو ژیانی سیاسی پاش ئەوەی لە نێوەڕاستی حوزەیرانی 2022دا لە رۆژگارێكی توڕەییدا بڕیاری كشاندنەوەی 73 پەرلەمانتارەكەی دا و چەند مانگێكی زۆر لە نەجەف رۆژووی بێدەنگی هەڵبژارد. ئەگەر ئەم خوێندنەوە و ئاماژانەش وەها دەربچن، ئەوا هەڵبژاردنێكی گەرم و پڕ لە ركابەریی پارێزگاكان لە كۆتایی ئەمساڵدا چاوەڕێی عێراق دەكات و هەندێ ئاماژە و لێكدانەوەش پێیانوایە دەبێتەهۆی دواخستنی پرۆسەكە چونكە سەدرییەكان و سەرۆكوەزیرانیش، بۆ بەشداریكردن كات و ئامادەكارییان پێویستە.
بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لە بارەی پەرلەمانی كوردستان لە دۆخێكدایە كە كۆمەڵێك كێشەی دیكە لە كوردستان و عێراقدا هەن، دابەشبوونی نێوخۆیی بەرەو قووڵبوونەوەی زیاتر رۆیشتووە و، رەخنە و گازەندەی دەرەكی لەسەر كوردستان لە هەڵكشانە، هەڕەشەی ئێران لە بارەگای هێزە كوردستانییە ئۆپۆزیسیۆنەكان سەری هەڵداوەتەوە، دۆسیەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی توركیا تووشی گرێی زۆر بووە و چارەنووسەكەی ناڕوونە، ئەم بارودۆخەش دەرفەتێكی سەبارەت تەوزیفكردنی خراپە بۆ بڕیارەكەی دادگا كە وەكو دەق كێشەی ئەوتۆی نییە و زیاتر جەختكردنەوەیە لە كۆمەڵێك دەق و پرەنسیپی یاسایی سەبارەت بە وادەی هەڵبژاردنەوە.