کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی رایدەگەیێنێت، حەقدەستی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و میسر وەرگرتووە، کۆی داهاتی لە عێراق و میسر گەیشتووەتە 1.38 ملیار درهەمی ئیماراتی کە دەکاتە 375 ملیۆن دۆلار.
ئێستا خواست لەسەر نەوت رۆژانە کەمتر لە 100 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە، بەڵام پێشبینیدەکرێت لە ساڵی 2022 بگاتە سەرووی 100 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەم شێوەیە بەرهەمهێنانی نەوت دەگەڕێتەوە پێش سەردەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا.
یەک دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ئەفغانستان بەرامبەر 130 ئەفغانییە، لەکاتێکدا هەفتەی رابردوو بەرامبەر بە 100 ئەفغانی بوو.