لە خارپێت ژنێکی 114 ساڵ لە کەلاوەیەکدا دەژیت؛ بەخۆی کارەکانی دەکات
لە خارپێتی باکووری کوردستان ژنێکی تەمەن 114 ساڵ بەخۆی کارەکانی رۆژانەی رایی دەکات. هەرچەندە خانوویەکی نوێی بۆ دابینکراوە، بەڵام رۆژەکانی لەنێو کەلاوەیەکدا بەڕێدەکات و دەڵێت ناتوانێت شوێنی بیرەوەریی 100 ساڵەی جێبهێڵێت.