کەرتی گەشتوگوزار لە ئیرلەندا بوژاوەتەوە

31-07-2022
کەرتی گەشتوگوزار ساڵانە داهاتی 7.4 ملیار دۆلار بۆ ئیرلەندا دەستەبەردەکات
کەرتی گەشتوگوزار ساڵانە داهاتی 7.4 ملیار دۆلار بۆ ئیرلەندا دەستەبەردەکات
A+ A-

رووداو- هەولێر 

پردی بەناوبانگی هەیپنی کە لەسەر رووباری لیفییە لە نێوەڕاستی شاری دەبڵینی پایتەختی ئیرلەندا، پیاسەکردن بەسەریدا لای ژمارەیەکی زۆر گەشتیار خۆشە و واتای تایبەتی هەیە. بەرپرسانی ئیرلەندا دەڵین، لە هاوینی ئەمساڵدا کەرتی گەشتیاری وڵاتەکەیان بوژاوەتەوە.
 
تۆم بارێت، سەرۆکی بەشی هۆتێل و میوانداری لە کۆمپانیای ساڤیڵسی گەشتیاری گوتی: "خەڵک مەبەستیانە گەشت بکەن؛ ئەمە لە کاتی کۆرۆنادا دەرکەوت. ئێمە لە رابردوودا بەربەستی زۆرمان هەبوو، بەڵام بەسەر هەموویدا زاڵبووین."
 
راستە ژمارەی گەشتیاران زیادیکردووە، بەڵام بەرپرسانی کەرتی گەشتیاری ئەو وڵاتە ئاماژە بە بوونی هەندێ بەربەست دەدەن لەبەردەم بووژانەوەی تەواوی کەرتی گەشتیاریی وڵاتەکەیان.
 
ئیوگان وۆڵش، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فیدراسیۆنی گەشتیاری ئیرلەندا ئاماژە بەوە دەکات: "پێموایە ئەم هاوینە زۆر باش دەبێت، بەڵام چارەکی چوارەم و ساڵی داهاتوو ئەستەمە پێشبینی بکرێت کە چۆن دەبێت. زۆر هۆکار هەن نادڵنیاییان پێوەدیارە. بۆ نموونە داتا ئابوورییەکانی وەک بەرزکردنەوەی سوودی بانکی و بەرزی رێژەی هەڵاوسان و شەڕی ئۆکراینا."
 
کەرتی گەشتیاریی ئیرلەندا 3.6٪ی کۆی بەرهەمی نێوخۆی ئەو وڵاتە پێکدەهێنێت. تاوەکو پێش سەرهەڵدانی کۆرۆنا، 260 هەزار کەس لە پێنج ملیۆن دانیشتووانەکەی وڵات لە کەرتی گەشتوگوزاردا کاریان دەکرد. کەرتی گەشتوگوزار ساڵانە داهاتی 7.4 ملیار دۆلار بۆ ئیرلەندا دەستەبەردەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە