لاڤرۆڤ لە ئەنجوومەنی ئاسایش دیبەیتێک لەبارەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رێکدەخات

31-03-2023
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی رووسیا لە مانگی نیساندا سەرۆکایەتیی دانیشتنێکی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەش دەڵێت، سێرگی لاڤرۆڤ سەرکرایەتیی دیبەیتێک لەبارەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە دەکات.
 
رۆژی پێنجشەممە، 30ـی ئاداری 2023، ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: "رووداوێکی دیکەی گرنگی سەرۆکایەتیی رووسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایش، دیبەیتێکی کراوە دەبێت لەسەر بابەتی چەند لایەنێکی کاریگەر لە رێگەی بەرگری لە پرەنسیپەکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان". 
 
زاخارۆڤا گوتیشی، کۆبوونەوەکە "لەلایەن سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا سەرۆکایەتی دەکرێت". 
 
رووسیا بەردەوام رەخنەی ئەوە لە وڵاتانی رۆژئاوا دەگرێت کە لە ئەنجوومەنی ئاسایش "بە یەکدەنگی" رووبەڕووی وڵاتەکەی دەبنەوە لەبارەی جەنگی ئۆکرایناوە. ئۆکرایناش پێشتر چەند جارێک داوای کردووە رووسیا بەهۆی هێرشکردنە سەر وڵاتەکە لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەربکرێت.
 
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا گوتیشی، رۆژی 25ـی نیسان، لاڤرۆڤ سەرکردایەتیی دیبەیتێک لەبارەی دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات. 
 
لای خۆیەوە، ئۆکراینا رەخنەی لەم هەنگاوەی رووسیا گرتووە؛ دمیترۆ کولێبا، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە لە تویتێکدا گوتی: "سەرۆکایەتیی رووسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایش گاڵتەیەکی خراپە". کولێبا گوتیشی کە "رووسیا دەستی بەسەر کورسییەکەیدا گرتووە. جەنگێکی داگیرکاری بەرپاکردووە و سەرکردەکەی تاوانکارێکی جەنگە و لەلایەن دادگەی دادی نێودەوڵەتییەوە بەتۆمەتی رفاندنی منداڵانەوە داوا کراوە". 
 
سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی ئاسایش مانگانە لەنێوان 15 ئەندامەکەی ئەنجوومەنەکە دەگۆڕدرێت. 
 
دوایین جار رووسیا لە مانگی شوباتی 2022دا سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی کرد، کە هاوکات بوو لەگەڵ هێرشەکەی بۆ سەر ئۆکراینا.
 
رووسیا، کە ئێستا سەرکردایەتیی ئەنجوومەکە دەکات، دەتوانێت ئەجێندای کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش دابڕێژێت، بەڵام ناتوانێت بەهۆی ئەو پێگەیەوە گوشار لە ئەندامانی ئەنجوومەنەکە بکات. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای گۆڵد ئەپۆلۆ. وێنە: AFP

تایوان لێکۆڵینەوە لەو کۆمپانیایە دەکات کە 'پەیجەرەکانی لوبنانی دروستکردووە'

رۆژی پێنجشەممە، 19ی ئەیلوولی 2024، نووسینگەی داواکاری گشتیی لوبنان رایگەیاند: "داوامان لە نووسینگەی ئاسایشی نیشتیمانی کرد، کە لێکۆڵینەوە لە دوو شایەتحاڵ بکەن و چوار ناوچەش بپشکنن." ئەمە بۆ لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کۆمپانیای گۆڵد ئەپۆلۆ بووە، کۆمپانیاکە بە دروستکەری ئەو پەیجەرانە دادەنرێت، کە رۆژی سێشەممە لە چەند شارێکی لوبنان تەقینەوە و بوونە هۆی کوژرانی 12 کەس و برینداربوونی دوو هەزار و 800 کەس.