رووداو - واشنتن
زیانه‌كانی هێرشه موشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان هێشتا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت. به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئه‌مریكا روونكردنه‌وه‌یان دا له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانه‌ی به‌سه‌ر قسه‌كانیاندا هاتووه، له‌كاتێكدا رۆژی هێرشه‌كه گوتیان هیچ ئه‌مریكییه‌ك زیانی به‌رنه‌كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ ده‌ڵێن موشه‌كه‌كان زیانیان به مێشكی زیاتر له 50 سه‌ربازی ئه‌مریكی گه‌یاندووه.
مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەڵێ "لەوکاتەدا پێمانگوترا کە هیچ کەسێک نەکوژراوە و بریندار نەبووە، ئەوە دروستبوو، بەڵام وەکو ژەنەراڵ پێناسەی کرد، دوای ماوەیەک کە تێدەپەڕێت شتی تازەمان بیست و ئێمەش بڵاومانکردەوە. دوای یەکەم راپۆرت، پێشبینیمان کرد کە ژمارەی زیانلێکەوتووان چاوەڕێدەکرێت زیادبکات چونکە (تی-بی-ئای) نەخۆشییەکە کە بە تێپەڕبوونی کات دەردەکەوێت".
تی بی ئای كورتكراوه‌ی نه‌خۆشییه‌كه کە تووشی مێشك ده‌بێ كاتێك سه‌ری مرۆڤ به‌ر شتێكی ره‌ق ده‌كه‌وێت.
ئه‌م نه‌خۆشییه، كه خه‌ڵكی ئاسایی له ئه‌مریكا پێی ده‌ڵێن كۆنكه‌شن، هۆكاری مردنی 30%ی ئه‌وانه‌یه کە به‌هۆی برینه‌كانیانه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. پێنتاگۆن هێشتا ئاماده‌نییه باس لەوە بکات کە ئایا هیچ یه‌ك له‌و سه‌ربازانه برینه‌كانیان هێنده مه‌ترسیداره، به‌ڵام ژماره‌یه‌كیان نێردراونه‌ته ماڵه‌وه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
شتێك ده‌كرا سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كانی له كاریگه‌ریی هێرشه‌كه‌ی ئێران بپاراستایه کە ئەویش سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كیی پاتریۆتە كه پێنتاگۆن ئێستا ده‌یه‌وێ بۆ عێراقی بهێنێت.
ژەنەراڵ مارک میڵی، باڵاترین ئەفسەری سەربازیی سوپای ئەمریکا رایگەیاندووە "ئەگەر مووشەکی پاتریۆت لە بنکەی ئەسەد یاخود هەولێر هەبووایە، ئایا دەیانتوانی ئەو مووشەکە بالیستیکیانە بخەنەخوارەوە. نا‌توانیت دڵنیابیت لەو بەرزی و لەو بارودۆخەدا، بەڵام بۆ ئەو کارە دروستکراون".
گرفتێك هه‌یه له عێراق کە ئەویش ئەوەیە، كار بۆ ده‌ركردنی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كرێت نه‌ك هێنانی چه‌كی زیاتری ئه‌مریكی بۆ وڵاته‌كه. وەزیری بەرگریی ئەمریکاش دەڵێ "پێویستمان بە مۆڵەتی عێراقییەکانە. ئەوە مەسەلەیەکە، بەڵام دەکرێ مەسەلەی دیکەی تەکنیکی هەبێت کە دێتە سەر دانانی ئەو سیستەمە".
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه کە ئه‌مریكا چی ده‌كات ئه‌گه‌ر عێراقییه‌كان رێگه‌نه‌ده‌ن ئه‌و مووشه‌كی به‌رگرییه له وڵاته‌كه جێگیربكات؟ ئایا سه‌ربازه‌كانی بێ به‌رگری جێده‌هێڵێت یاخود له وڵاته‌كه ده‌یانكشێنێته‌وه؟
مایک پرێجنت، پسپۆڕی کاروباری سەربازی لە پەیمانگەی هەدسن ئاماژەی بەوە کرد "هاتووینەتە ئاستێک کە ئەمریکا پێویستی بە رەزامەندیی بەغدا نییە تا شەڕی دژی داعش بکات. نەتەوە یەکگرتووەکان مۆڵەت بە ئەمریکا دەدات ئەو کارە بکات، ئێمە دەمانەوێ پاتریۆت بخەینە ئەوێ نەک بۆئەوەی دژی داعش بەکاریبهێنین بەڵکو بۆئەوەی بەرگریی لە خۆمان پێبکەین دژی ئێران، ئەو کارەی کە عێراق شکستیهێناوە بیکات".
مانەوە لە عێراق بەبێ رەزامەندی بۆ ئەمریکا کارێکی قورس دەبێت، بەڵام شتێک پسپۆڕانی واشنتن لەسەری کۆکن ئەوەیە کە کەس ناتوانێ پێشبینیی کارەکانی ترەمپ بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ